راوێژکار و یاریدەدەری رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران رایگەیاند، داوا لە بەغدا دەکەن لە پرسی سنوورەکاندا "وریا" بێت و ئامڕازەکانی سیاسەتی سەرۆکی ئەمریکا جێبەجێ نەکەن.
ئاوێنە: ئەمڕۆ شەممە محەمەد موخبیر، راوێژکار و یاریدەدەری رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پلاتفۆڕمی "ئێکس" نوسیویەتی "لە سیاسەتی دەرەوەی ئێراندا، هاوچارەنووسی لەگەڵ دراوسێکان بنەمایەکی ریشەییە. هەر ئەوەش هۆکار بوو ئێران لە سەختترین رۆژەکاندا بە هەموو توانایەوە لە تەنیشت گەلی عێراق مایەوە و دۆستایەتیی خۆی سەلماند".
راوێژکارەکەی موجتەبا خامنەیی وتوشیەتی "ئەم پەیوەندییە نەپچڕاوە وا دەخوازێت بەغدا لە پرسی سنوورەکاندا وریا بێت، بۆ ئەوەی نەبێتە ئامرازی دەستی دوژمنانی ئیسلام و بەدەنگەوەهاتنی سیاسەتەکانی ترەمپی تاوانکار".
ئەم هۆشدارییەی راوێژکار و یاریدەدەری رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ حکومەتی عێراق جددیە لەبارەی داخستنی سنوورەکان و پابەندبوونی بەغدا بە بڕیارەکانی ئەمریکا و هاوکاربوون لە جێبەجێکردنی سزا سەپێندراوەکانی ئەمریکا بەسەر ئابووری و کەرتی بازرگانی ئێران، بە داخستنی سنوری وڵاتانی دراوسێوە پلانی گۆشەگیرکردنی ئابووریی ئێران جێبەجێ بکرێت، کە لەلایەن وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکاوە دەرکراوە.