ته‌ندروستیی هه‌رێم له‌باره‌ی نه‌خۆشی هه‌وركردنی په‌رده‌ی مێشك دڵنیایی ده‌داته‌ هاوڵاتیان
  2026-11-29     

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی نه‌خۆشی هه‌وكردنی په‌رده‌ی مێشك دڵنیایی ده‌داته‌ هاوڵاتیان و رایده‌گه‌یه‌نێت، ئەو حاڵه‌تانەی لە هەرێمی كوردستان تۆمار دەکرێن تاکە حاڵەتن و هاوشێوەی ساڵانی ڕابردون و هیچ ئاماژەیەكی پەتازانی بۆ تەشەنەسەندن یان زیادبونی نائاسایی نییە.

ئاوێنه‌: وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێم، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی "هەوكردنی پەردەی مێشك نەخۆشییەکی گواستراوەیە، بریتییە لە هەوکردنی پەردەكانی مێشك و دڕکەپەتك بە نیشانەكانی گشتی و نیشانەی تایبەت و بە پشكنینی تایبەت پشتڕاست دەكرێتەوە و چارەسەرییەكان بەردەستن."

جه‌ختیشی كردۆته‌وه‌ "هاوڵاتییان دڵنیادەکەینەوە کە دۆخەکە لەئێستادا بەتەواوی لەژێر چاودێری و بەدواداچوندایە، ئەو حاڵەتانەی لە هەرێمی كوردستان تۆماردەکرێن تاکەحاڵەتن و هاوشێوەی ساڵانی ڕابردون، هاوشێوەی هەمو وڵاتان و پێوەرەكانی پەتازانییە، هیچ ئاماژەیەكی پەتازانی بۆ تەشەنەسەندن یان زیادبونی نائاسایی نییە و تیمەکانی تەندروستی بەردەوامن لە چاودێریکردنی قوتابخانە و شوێنە گشتییەکان بۆ جێبەجێکردنی ڕێکارەکانی خۆپارێزی و دەستنیشانكردن."

ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو "لە ئێستادا پێویست بە دڵەڕاوكێ و هیچ ڕێکارێکی پێشوەختەی ڕاگرتنی هیچ كاروبارێك و پرۆسەی خوێندن ناكات لەكاتێكدا وەزارەتی تەندروستی بەردەوامە لە چاودێریکردنی وردی دۆخەکەو هەروەها جێبەجێکردنی ڕێکارەکانی خۆپارێزی و ئامادەكارییەكان بۆ پشتڕاستكردنەوەی ئەم نەخۆشییەو ڕێكارەكانی پشكنین و چارەسەركردن و بەدواداچون ئەنجام دراوە. لە ئەگەری هەر گۆڕانکارییەکی نوێدا هاوڵاتیان ئاگادار دەکەینەوە."

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×