موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی نیشتمانی شیعه له بانگه‌وازێكدا داوا له باوه‌ڕداران ده‌كات هه‌ینی داهاتو له گۆڕه‌پانی ته‌حریری به‌غدا و سه‌رجه‌م پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق، نوێژێكی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ پشتیوانیكردن له پڕۆژه‌ی چاكسازی و له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له سه‌رتاسه‌ری عێراق.
ئاوێنه: موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی نیشتمانی شیعه، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، له بانگه‌وازێكدا رایگه‌یاند "له ژێر دروشمی (خۆشه‌ویستیی نیشتمان له ئیمانه‌وه‌یه).. داوا له بڕواداران ده‌كه‌ین.. كه رێوڕه‌سمی نوێژی هه‌ینی زیندوبكه‌نه‌وه، ئه‌ویش به ئه‌نجامدانی نوێژێكی یه‌كگرتو له سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق له هه‌ینیی داهاتودا، هه‌روه‌ها له گۆڕه‌پانی ته‌حریر له به‌غدای پایته‌خت."
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو "رابن بۆ زیندوكردنه‌وه‌ی رێوڕه‌سمه‌كه‌تان، رابن له پێناو خۆشه‌ویستیی نیشتمانه‌كه‌تان، ڕابن بۆ ته‌واوكردنی پڕۆژه‌ی چاكسازی و پاڵپشتیكردنی، تاوه‌كو به‌رهه‌می چاكسازی ببینین و چاكسازی باڵاده‌ست بێت و گه‌نده‌ڵی و گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له هه‌مو بستێكی خاكی نیشتماندا له باكورییه‌وه تا باشوری و له ڕۆژهه‌ڵاتییه‌وه تا ڕۆژئاوای، له‌ناوبچن."
له كۆتاییشدا وتویه‌تی "با عێراق پارێزراو و سه‌لامه‌ت بێت له هه‌مو داگیركارییه‌ك، له هه‌مو میلیشیایه‌ك، له هه‌مو گه‌نده‌ڵكار و گه‌نده‌ڵییه‌ك."