عه‌مار حه‌كیم، سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه‌ی نیشتمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، پێشوازی له ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی فایه‌ق زێدان، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراق ده‌كات بۆ چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه‌كانی نێوان حكومه‌تی فیدراڵ و حكومه‌تی هه‌رێم له چوارچێوه‌ی ده‌ستوردا.
ئاوێنه: عه‌مار حه‌كیم، سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه‌ی نیشتمانی له په‌یامێكدا رایگه‌یاند "پێشوازی له ده‌ستپێشخه‌ریی دیالۆگی نیشتمانی ده‌كه‌م كه له‌لایه‌ن د. فایه‌ق زێدان، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌رییه‌وه بانگه‌وازی بۆ كراوه به ئامانجی دۆزینه‌وه چاره‌سه‌ر بۆ كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان حكومه‌تی فیدراڵ و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستورو یاسادا."
ئه‌و وتوشیه‌تی " گفتوگۆ و په‌نابردن بۆ ده‌ستور و زاڵكردنی به‌رژه‌وه‌ندیی نیشتمانی ڕێڕه‌وی سه‌ره‌كین بۆ چاره‌سه‌ركردنی سه‌رجه‌م ناكۆكییه‌كان، به جۆرێك كه یه‌كپارچه‌یی عێراق بپارێزێت و مافی هه‌مو ڕۆڵه‌كانی له كوردستانه‌وه تا باشور مسۆگه‌ر بكات، هه‌روه‌ها لێكتێگه‌یشتن، سازان و هاوبه‌شیی نیشتمانی تاكه ڕێگه‌ن بۆ چه‌سپاندنی سه‌قامگیری و بنیاتنانی ده‌وڵه‌تی دامه‌زراوه‌كان."