شانهی راگهیاندنی ئهمنیی عێراق رایدهگهیهنێت، چاودێری بڵاوكراوهتهوهكان له میدیاكان و سۆسیاڵ میدیا دهكهن و هۆشداری دهداته ئهوانهی كه له بڵاوكراوهكانیاندا ناڕهزایهتی بهرامبهر رێكارهكانی حكومهت بۆ پاراستنی سامانی نیشتمانی و بهرهنگاربونهوهی قاچاخچێتی دهگرن و ناكۆكی لهبارهی رێكارهكانی حكومهت تێكهڵ به ناسنامهی نهتهوهیی دهكهن.
ئاوێنه: شانهی راگهیاندنی ئهمنیی عێراق، ئهمڕۆ ههینی، له راگهیهندراوێكدا وتی "لیژنەی بەدواداچوونی ناوەڕۆکە ڕەگەزپەرستانە، مەزهەبی، ئەتنیکی و ڕەچەڵەکییەکان لە نووسینگەی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، چاودێری ئهو ناوهڕۆكانه دهكات كه له ڕێگەی کەناڵەکانی میدیا و پلاتفۆرمەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە لەبارەیەوە بڵاو دەکرێتەوە و دەست بە دەست دەگەڕێت، لەوانەش ئەو وتار و ناوەڕۆکانەی کە سوکایەتی بە دەوڵەتی عێراق و دامەزراوە دەستوری، ئەمنی و سەربازییەکانی دەکەن، جگە لەو ناوەڕۆکانەی کە دەبنە هۆی هەڵگیرساندنی ناکۆکییە نەتەوەیی و ئەتنیکییەکان، بڵاوبوونەوەی ڕق و کینە و بەهێزکردنی دابەشبوون لەنێوان پێکهاتەکانی گەلی عێراق؛ بە تایبەتی ئەو بابەتانەی پەیوەندییان بە ناڕەزایی دەربڕین لە بەرامبەر ڕێکارە حکومییەکانەوە هەیە، کە ئامانجیان پاراستنی سامانە نیشتمانییەکان و بەرەنگاربوونەوەی قاچاخە."
ئهوهشی خستۆتهڕ، "جەخت لەوە دەکەینەوە کە ئازادیی ڕاوبۆچوون و دەربڕین مافێکی دەستورییە و بە پێی ماددەی (٣٨)ی دەستووری عێراق مسۆگەر کراوە؛ بەڵام پێویستە بەکارهێنانی ئەم مافە لە چوارچێوەی یاسادا بێت و نابێت ببێتە پهردهپۆش بۆ سووکایەتیکردن بە دەوڵەت یان دامەزراوەکانی، یان هاندانی ڕق و کینە و جیاکاری. لەم بارەیەوە، یاسای سزادانی عێراقی ژمارە (١١١)ی ساڵی ١٩٦٩ی هەموارکراو، لە ماددە پەیوەندیدارەکانی خۆیدا، ئەو کردارەی کە لەخۆگرتنی سووکایەتیکردن بە دەسەڵاتە گشتییەکان، دەستدرێژیکردنە سەر هێما نیشتمانییەکان یان هەڵگیرساندنی ناکۆکییەکانە، چارەسەری کردوە؛ لەوانەش ماددەکانی (٢٠٢) و (٢٢٦)، هەر یەکەیان بەپێی پێکهاتە یاساییەکانی خۆی و بەو شێوەیەی کە دەسەڵاتە دادوەرییە پەیوەندیدارەکان هەڵسەنگاندنی بۆ دەکەن."
هێمای بۆ ئهوهش كردوه "لیژنەکە جەخت لەوە دەکاتەوە کە پاراستنی سامانە نیشتمانییەکان، بەرەنگاربوونەوەی قاچاخ و پاراستنی ماڵی گشتی، بەرپرسیارێتییەکی حاکمییەتی و یاساییە و ئامانجی پێکهاتەیەک یان نەتەوەیەک یان پارێزگایەک نییە؛ بەڵکو لە پاراستنی مافەکانی هەموو هاووڵاتیانی عێراقەوە سەرچاوە دەگرێت، بە تایبەتی خەڵکی هەرێمی کوردستان، وەک هاوبەشانی ڕەسەنی ئەم وڵاتە و سامان و داهاتووی."
وتوشیهتی "هەروەها جەخت لەوە دەکەینەوە کە دامەزراوە ئەمنی و سەربازییەکان دامەزراوەی نیشتمانین و نوێنەرایەتیی هەموو عێراقییەکان دەکەن؛ سووکایەتیکردن بەوان یان بەکارهێنانی وتاری نەتەوەیی و ئەتنیکی بۆ سووکایەتیکردن بەوان، خزمەتی بەرژەوەندیی نیشتمانی ناکات؛ بەڵکو هەڕەشەیە بۆ سەر ئاشتیی کۆمەڵایەتی و ئەو دابەشبوونانە بەهێز دەکات کە پێویستە هەمووان هەوڵی دوورکەوتنەوەیان بدەن."
ئهوهشی وتوه "لیژنەکە بە هاوئاهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان، کار لەسەر چاودێریکردن و تۆمارکردن و بەڵگەدارکردنی ئەو ناوەڕۆکانە دەکات کە پێشێلکارییان تێدایە، هەروەها بەدواداچوون بۆ ئەو وتارانە دەکات کە هاندانی ڕق و کینە، سووکایەتی یان جیاکاری لەخۆ دەگرن و دەیانگوازێتەوە بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان، بۆ ئەوەی ڕێکارە یاساییە پێویستەکان بەرامبەر ئەو کەسانە بگیرێنەبەر کە پێشێلکارییەکەیان دەسەلمێنرێت، بە پێی یاسا و ڕێساکانی کاری پێکراو و بەبێ هەڵبژاردن و هیچ جۆرە ئیستثنایەک."
ئاماژهی بهوهشداوه "لیژنەکە بانگهێشتی کەناڵەکانی میدیا، نخبەکان، کەسایەتییە گشتییەکان و بەکارهێنەرانی پلاتفۆرمەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەکات کە بەرپرسیارێتیی نیشتمانی بخەنە پێشەوە و لەو وتارانە دوور بکەونەوە کە ناکۆکی لەسەر ڕێکارە حکومییەکان تێکەڵ بە ناسنامەی نەتەوەیی یان ئەتنیکی دەکەن؛ چونکە ڕەخنەگرتن مافێکی ڕەوایە، بەڵام هاندان و سووکایەتی و بڵاوکردنەوەی ڕق و کینە بەشێک لە ئازادیی دەربڕین نین."
له كۆتاییشدا جهختی كردۆتهوه "ئێمە شەڕمان لەگەڵ قاچاخ و گەندەڵی و دەستدرێژیکردنە سەر سامانەکانی عێراقە، نەک لەگەڵ ناسنامە یان سەر بە پێکهاتەیەک بوون. پاراستنی سامانە نیشتمانییەکان، پاراستنی مافەکانی هەموو عێراقییەکانە و حاکمییەتی یاساش گەرەنتیی یەکێتی و کەرامەتی هەمووانە."