ده‌سته‌ی ده‌ستپاكیی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی پێشوی كۆمپانیای گشتیی به‌نده‌ره‌كانی عێراق له‌لایه‌ن میسره‌وه راده‌ستكرایه‌وه‌و گه‌ڕێندرایه‌وه عێراق كه تۆمه‌تباره به به‌ده‌ستهێنانی پاره‌و ده‌ستكه‌وتی ناڕه‌وا له‌و كاته‌ی له پۆسته‌كه‌یدا بوه.
ئاوێنه: ده‌سته‌ی ده‌ستپاكیی عێراق، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد، له ڕێگه‌ی به‌دواداچونی ڕاسته‌وخۆی عه‌لی زه‌یدی، سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه، توانیویانه به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی پێشوی كۆمپانیای گشتیی به‌نده‌ره‌كانی عێراق له ده‌سه‌ڵاتدارانی میسر وه‌ربگرنه‌وه‌و بیگه‌ڕێننه‌وه عێراق، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر بنه‌مای چه‌ند تۆمه‌تێكی په‌یوه‌ست به به‌ده‌ستهێنانی پاره‌ی زۆر‌و ده‌ستكه‌وتی ناڕه‌وا، سه‌ره‌ڕای چه‌ند دۆسیه‌یه‌كی دیكه.
ده‌سته‌كه ئه‌وه‌ی خستووه‌ته‌ڕو كه فه‌رمانگه‌ی وه‌رگرتنه‌وه له ده‌سته‌كه‌یان هه‌وڵێكی چڕوپڕی داوه، به‌هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تیی داواكاری گشتی و ده‌زگای هه‌واڵگریی نیشتمانی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی عه‌ره‌بی و نێوده‌وڵه‌تی (ئینته‌رپول) و باڵیۆزخانه‌ی عێراق له قاهیره، له ئاكامدا توانیویانه تۆمه‌تباری هه‌ڵاتو فه‌رحان فه‌رتوسی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی پێشوی كۆمپانیای گشتیی به‌نده‌ره‌كانی عێراق وه‌ربگرنه‌وه‌و به‌ده‌ستبه‌سه‌ركراوی له ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی به‌غداوه بیگه‌ڕێننه‌وه عێراق، وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی ببرێته به‌رده‌م دادگا.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه، ناوبراو تۆمه‌تباره به خراپ به‌كارهێنان و قۆستنه‌وه‌ی پێگه وه‌زیفییه‌كه‌ی له ماوه‌ی وه‌رگرتنی پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كۆمپانیای گشتیی به‌نده‌ره‌كانی عێراق، كه یه‌كێكه له دامه‌زراوه‌كانی سه‌ربه وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه.
له درێژه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه كه دادوه‌ری دادگای ناوه‌ندی تاوانه‌كانی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵیی، دوای ئاگاداربون له به‌ڵگه و دیكۆمێنته به‌ده‌ستهاتوه‌كانی دۆسیه‌كه، له پێش هه‌مویانه‌وه ڕاپۆرتی نوسینگه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی سپيكردنه‌وه‌ی پاره و پاڵپشتیی دارایی تیرۆر و ڕاپۆرتی فه‌رمانگه‌ی خۆپاراستن له ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی، به‌پێویست و باوه‌ڕپێكراوی زانیون بۆ تۆمه‌تباركردنی ناوبراو به‌پێی حوكمه‌كانی مادده‌ی (١٩/دووه‌م) له یاسای ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی و ده‌ستكه‌وتی ناڕه‌وا ژماره (٣٠ی ساڵی ٢٠١١)ی هه‌مواركراو، هه‌ر بۆیه فه‌رمانی ده‌ستگیركردن و پشكنینی بۆ ده‌ركردوه.