تونجەر باقرخان، هاوسەرۆکی گشتیی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی)، داوا له دهوڵهتی عێراق دهكات نهكهونه ژێر كاریگهریی هاندانهكانی دۆناڵد ترهمپ، سهرۆكی ئهمریكاو دهست بۆ پێگهی كورد نهبهن.
ئاوێنه: تونجهر باقرخان، هاوسەرۆکی گشتیی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی)، لە میانی وتارێکدا لە دوەمین کۆنگرەی ئاسایی ڕێکخستنەکانی پارتەکەی لە قەرس، رایگهیاند "بەڕێز ئۆجالان کارێکی زۆر گرنگی کرد لە پێناو سەرخستنی ئاشتییدا، ئەمە دەرفەتێکە بۆ کردنەوەی لاپەڕەیەکی نوێ و چۆڵکردنی زیندانەکان کە زیاتر لە 400 هەزار کەسیان تێدایە."
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا پەیوەست بە سیاسەتەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە وتی: "ئێستا ترەمپ هەڕەشە لە کورد دەکات و وا دەزانێت کوردەکان لەپێناو ئەودا شەڕ لەگەڵ ئێران دەکەن، بەڵام ئەوە هەرگیز ڕونادات و خەیاڵی خاوە."
باقرخان داوای لە دەوڵەتی عێراق کرد کە نەکەونه ژێر کاریگەریی هاندانەکانی ترەمپ و وتی "ئەرکی دەوڵەتی عێراق ئەوەیە خاوەندارێتی لەو پێگەیەی کورد بکات کە لە دەستوردا دیاری کراوە، چونکە عێراقێکی بەهێز لەگەڵ کورددا لە ئاشتیدا دەبێت."
لە کۆتاییشدا باقرخان داوای یەکگرتویی لە گەلی کورد کرد و ڕوی لە بەغدا کرد و وتی "بانگەوازم بۆ عێراق ئەوەیە کە دەست بۆ پێگەی کورد نەبەن و هەرچی زوترە لەو هەڵسوکەوتانە دور بکەونەوە کە زەمینەی پێکەوەژیان خراپ دەکەن."