تۆم باراک: پەیوەندییەکی زۆر باش لە نێوان ترەمپ و ئەردۆغان هەیە
  2026-09-21       29       

تۆم باراک، باڵیۆزی ئەمەریکا لە ئەنقەرە و نوێنەری تایبەتی ئەمریکا لەسوریا ڕایگەیاند "هەموو شتێک بە باشی لە نێوان ئێمە و تورکیادا کاردەکات، پەیوەندییەکی زۆر باش لە نێوان سەرۆک ترەمپ و ئەردۆغان هەیە".

 

ئاوێنە: تۆم باراک، باڵیۆزی ئەمریکا لە ئەنقەرە و نوێنەری تایبەتی ئەمریکا لەسوریا بە(سی ئێن ئێن تورک)ی رایگەیاند "تورکیا هاوبەشێکی زۆر گرنگە بۆ سەرۆکی ئەمریکا، هەموو شتێک لە نێوان ئێمە و تورکیادا زۆر بە باشی کاردەکات، لە دوو ساڵی ڕابردوودا پەیوەندییەکی زۆر گرینگمان لەگەڵ تورکیا هەبووە، پەیوەندییەکی زۆر باش لە نێوان من و سەرۆک ئەردۆغان هەیە‌و تورکیا بۆ ترامپ زۆر گرنگە"

راشیگەیاند "تورکیا هاوبەشێکی زۆر گرنگە بۆ سەرۆکی ئەمریکا، ئێمە هەوڵ دەدەین پەیوەندییەکی باش بپارێزین. کۆنگرێس پێویستی بەوەیە کار لەسەر چۆنیەتی چارەسەرکردنی کێشەی ئێس-٤٠٠ بکات. ئەمە کێشەیەکی گرنگ نییە بۆ هیچ کام لەم دوو وڵاتانە. هیچ بەربەستێک لە پەیوەندییەکەماندا نییە. پیشەسازی بەرگری تورکیە زۆر بەهێزە. ئێمە پەیوەندییەکی ئابووری زۆر باشمان هەیە. پەیوەندییەکی باش لە نێوان سەرۆک ئەردۆغان و سەرۆک ترامپدا هەیە. سەرۆک ترامپ زۆر حەز دەکات پەیوەندییەکانی لەگەڵ تورکیا زیاتر بەرەوپێش ببات".

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×