بەرپرسانی باڵای ئێران دانوستاندن و کردنەوەی گەرووی هورمز بە جێبەجێکردنی حەوت مەرج دەبەستنەوە
  2026-11-24     

بەرپرسانی باڵای سیاسی و سەربازیی ئێران، بەشداریکردن لە هەر پرۆسەیەکی دانوستاندن و کردنەوەی گەرووی هورمز بە جێبەجێکردنی حەوت مەرجی دیاریکراوەوە دەبەستنەوە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە هەوڵە دیپلۆماسییەکان بە نێوەندگیریی قەتەر لە واشنتن بەردەوامن.

ئاوێنە: ​محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لە لێدوانێکدا رایگەیاند، وڵاتەکەی بەبێ جێبەجێکردنی حەوت مەرجەکەی، رەتیدەکاتەوە بچێتە ناو هیچ پرۆسەیەکی دانوستاندن یان هەنگاوێکی دیکەوە. قالیباف هیچ وادەیەکی دیاریکراوی بۆ ئەم مەبەستە دەستنیشان نەکرد، بەڵام هۆشداریی دا کە هەر هەڵەیەک لەلایەن نەیارانی تارانەوە بکرێت، بە وەڵامێکی یەکلاکەرەوە رووبەڕووی دەبنەوە.

​لەلایەکی دیکەوە، لیوا ئەمیر حاتەمی، فەرماندەی سوپای ئێران لە لێدوانێکی جیادا باسی لە دۆخی دەریاوانی کرد و ئاماژەی بەوە دا کە گەرووی هورمز بە هیچ شێوەیەک ناکرێتەوە تاوەکو مەرجەکانی وڵاتەکەی جێبەجێ نەکرێن. ناوبراو روونیشی کردەوە کە داخستنی گەرووەکە رۆژ لە دوای رۆژ توندتر دەبێت و رێکارەکانی سەر هاتوچۆی دەریایی لەو رێڕەوەدا زیاتر دەکرێن.

​حەوت مەرجەکەی ئێران چین؟

​بەگوێرەی راپۆرتە میدیاییەکان، ئەو مەرجانەی دەدرێنە پاڵ ئێران وەک بنەما بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستاندنەکان و کردنەوەی گەرووی هورمز، بریتین لە:

​1. راگرتنی سەرجەم ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لە هەموو بەرەکاندا، بە لوبنانیشەوە.

​2. هەڵگرتنی گەمارۆی دەریایی.

​3. لابردنی سزا ئابوورییەکان.

​4. ئازادکردنی سەرجەم پارە و سامانە بلۆککراوەکانی ئێران.

​5. کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە ناوچەکانی دەوروبەری ئێران.

​6. پێدانی قەرەبوو بەرامبەر ئەو زیانانەی لە ئەنجامی جەنگەوە بەر ئێران کەوتوون.

​7. راگرتنی سەرجەم هەڕەشەکان.

​ئەم هەڵوێست و لێدوانانەی بەرپرسانی باڵای تاران هاوکاتن لەگەڵ بەردەوامیی هەوڵەکانی نێوەندگیریی قەتەر لە واشنتن، کە ئامانج لێیان زیندووکردنەوەی رێڕەوی دیپلۆماسیی نێوان ئەمەریکا و ئێرانە.

زۆرترین بینراو
عەلی حەمەساڵح نەخشەیەک لەبارەی کێڵگە نەوتی و گازییەکانی هەرێم بڵاودەکاتەوە و هۆشداری لەبارەی "دەستبەسەرداگرتنیان لەلایەن بەغداوە" دەدات
سەرۆک کۆمار: نە لەگەڵ دابەشکردنی هەرێم و جیاکردنەوەی بودجەم، نە پارتی و یەکێتیش بەبێ یەکتر دەتوانن حکومەت پێکبهێنن
حکومەتی عێراق وادەی گەیشتن و دانانی سیستمی بەرگریی ئاسمانی لە کۆرمۆر ئاشکرا دەکات
ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید: عه‌لی زه‌یدی ده‌ڵێت، بودجه‌ نابێت تا هه‌رێم مه‌رجه‌كانم جێبه‌جێ نه‌كات
دەم پارتی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ ئۆجەلان ئاشکرا دەکات
حه‌لبوسی بۆ زێدان: لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و‌ "تۆمه‌تانه"‌ بكرێت كه‌ ئاڕاسته‌ی خۆم و خانه‌واده‌كه‌م كراون له‌باره‌ی به‌قاچاخبردنی نه‌وت
مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كگرتو: بۆ ده‌رچون له‌ دۆخی چه‌قبه‌ستوی هه‌رێم چه‌ند هه‌نگاوێكی كرده‌یی ده‌نێین
حکومەتی عێراق: مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم زامن کراوە و بە هیچ دۆسیەیەکی دیکەوە نابەسترێتەوە
لەسەر دۆسیەی کوژرانی کچێکی ١٦ ساڵان، چالاکوانێکی ژنان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستبەسەر کرا
وه‌زیری نه‌وتی عێراق: پێشێلكاری له‌و كێڵگه‌ نه‌وتییانه‌دا هه‌یه‌ كه‌ حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ستی به‌سه‌رداگرتون
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×