وه‌زیری نه‌وتی عێراق: پێشێلكاری له‌و كێڵگه‌ نه‌وتییانه‌دا هه‌یه‌ كه‌ حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ستی به‌سه‌رداگرتون
  2026-11-23     

وه‌زیری نه‌وتی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، پێشێلكاری له‌و كێڵگه‌ نه‌وتییانه‌دا هه‌یه‌ كه‌ خاوه‌ندارێتییان بۆ كۆمپانیای نه‌وتی باكور ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ستی به‌سه‌رداگرتون. ده‌شڵێت، ئه‌وان به‌پێویستی ده‌زانن كه‌ به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و كێڵگانه‌، له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌كه‌یانه‌وه‌. ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌دات كه‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌یه‌وێت به‌ كۆنترۆڵكردنی ده‌روازه‌كانی ده‌ره‌وه‌ و سپاردنی به‌رپرسیارێتی كۆنترۆڵكردنیان به‌ سوپای عێراق، كۆتایی به‌ دۆسییه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان بهێنێت.

ئاوێنه‌: باسم محه‌مه‌د خزه‌یر، وه‌زیری نه‌وتی عێراق، له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی ره‌سمی هه‌واڵه‌كانی عێراق له‌باره‌ی به‌ قاچاخبردنی نه‌وت له‌ ناوچه‌كانی باكوری وڵات وتی، ڕاپۆرت و لێکۆڵینەوەیەک ئەنجام دراوە و چەند ڕاسپاردەیەکی لێ دەکەوێتەوە.

وه‌زیری نه‌وت ئاماژەی بە بونی سەرپێچی کرد لەو کێڵگانەدا کە موڵکی کۆمپانیای نەوتی باکورن و وتی، حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستی بەسەردا گرتون، سەرەڕای بونی به‌قاچاخچبردن لە ناوچەکانی دیکەو ڕونیشی کردەوە کە دیاریکردنی قەبارەی بڕە قاچاخبراوەکان پێویستی بە تەواوکردنی ڕاسپاردەکانی لیژنەی لێکۆڵینەوەکە هەیە.

وه‌زیری نه‌وت وتیشی "وەزارەتی نەوت باوەڕی وایه‌ كه‌ پێویسته‌ بەڕێوەبردنی ئەم کێڵگانە فیدراڵی بێت و لەلایەن وەزارەتەوە بێت، هاوشێوەی ئەو کێڵگانەی لە ناوەڕاست و باشور بەڕێوەیان دەبات."

هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد کە سەرۆکی حکومەتی عێراق ده‌یه‌وێت دۆسییه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان سفربكاته‌وه‌و کۆنترۆڵ بەسەر دەروازە دەرەکییەکاندا به‌هێزبكات ئه‌وه‌ش لە ڕێگەی سپاردنی بەرپرسیارێتیی کۆنترۆڵکردنیان بە سوپای عێراق لە باکورەوە تا باشوری وڵات.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ "کاری حکومەت بۆ کۆنترۆڵکردنی ئەو سەرپێچی و دزییانەی سامانی نەوت دەکەنە ئامانج کارێکی پێكه‌وه‌ییه‌، کە پشت بە یەکگرتنی ڕێکارەکانی وەزارەتی نەوت لەگەڵ هەماهەنگی و ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانی لایەنە ئەمنییەکان دەبەستێت."

زۆرترین بینراو
"سوپرایز به‌ڕێوه‌یه‌وه‌و سه‌ری گه‌وره‌ له‌ دۆسیه‌ی قاچاخچێتی نه‌وتدا ده‌كه‌ون به‌تایبه‌ت له‌ كه‌ركوك و رۆژئاوای نه‌ینه‌وا"
مامۆستا عه‌لی ره‌ئوف بۆ جاری دوه‌م له‌ هه‌ولێر ده‌ستگیركرا
ئەو 4 کوردە کێن کە لەلیستی "500 موسڵمانە کاریگەرەکەی جیهاندان"؟
زەیدی لەگەڵ فەیاز کۆبووەوە؛ هەڵمەتی سەپاندنی دەسەڵاتی دەوڵەت لە جورف سەخرەوە بەرەو دەروازەکانی باشماخ و زاخۆ فراوان دەکرێت
نەتەنیاهۆ و سوپای ئیسرائیل لەسەر قەبارەی هەڕەشە ئەتۆمییەکەی تاران ناکۆکن
دوو ڕۆژ لە جرف ئەلسەخر؛ وێنەی ناوچە چۆڵکراوەکە و وردەکاریی گەڕانەوەی هێزە هاوبەشەکان
ئاسایشی هه‌ولێر: "نوره‌دین"ی تیكتۆك ده‌ستگیركرا
پژاك: ئێران بۆردومانی سنوری مه‌ریوانی كردو له‌ سه‌رده‌شت خۆی بۆ ئۆپه‌راسیۆن ئاماده‌ده‌كات
حكومه‌تی هه‌رێم بڕیاره‌كه‌ی عێراق بۆ داخستنی ته‌له‌گرام جێبه‌جێ ده‌كات
مەهەپە: دوو هەزار و 800 زیندانیکراوی پەکەکە بەر یاسای پڕۆسەی ئاشتی دەکەون
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×