مامۆستا عه‌لی ره‌ئوف، نوێنه‌ری گشتی مامۆستایانی گرێبه‌ست، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، بۆ جاری دوه‌م له هه‌ولێر ده‌ستگیركرا.
ئاوێنه: په‌یجی ره‌سمی مامۆستا عه‌لی ره‌ئوف، نوێنه‌ری گشتی مامۆستایانی گرێبه‌ست له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك رایگه‌یاند، ناوبراو ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، جارێكی دیكه له‌لایه‌ن هێزێكی نه‌ناسراوه‌وه له هه‌ولێر ده‌ستگیركراوه.
پێشتر ئه‌وه‌و له كاته‌كانی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆدا عه‌لی ره‌ئوف له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم له هه‌ولێر ده‌ستگیركرا، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی رۆژی پێشوتر بانگه‌وازی بۆ خۆپیشاندانی مامۆستایانی گرێبه‌ست له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا كردبو له‌دژی پێنه‌دانی موچه‌كانیان بۆ ماوه‌ی 52 رۆژ.
عه‌لی ره‌ئوف دوای ئازادكردنی بڕیاربوه، سه‌عات 3ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌به‌رده‌م دادگای هه‌ولێر قسه بۆ رۆژنامه‌نوسان بكات له‌باره‌ی ده‌ستگیركردنی و داواكارییه‌كانی مامۆستایانی گرێبه‌ست، به‌ڵام بۆ جاری دوه‌م له‌لایه‌ن هێزێكی نه‌ناسراوه‌وه ده‌ستگیركراوه.