سوپای پاسداران: درۆنێكی ئه‌مریكیمان له‌ ئاسمانی گه‌روی هورمز تێكشكاند
  2026-11-21     

سوپای پاسدارانی ئێران رایگه‌یاند، درۆنێكی ئه‌مریكیان له‌ ئاسمانی گه‌روی هورمز كردۆته‌ ئامانج و تێكیانشكاندوه‌.

ئاوێنه‌: سوپای پاسدارانی ئێران، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، درۆنێكی ئه‌مریكیی پێشكه‌وتو له‌ جۆری ئێم كیو9 له‌لایه‌ن هێزی ئاسمانی سوپاكه‌یانه‌وه‌ له‌ ئاسمانی گه‌روی هورمز كراوه‌ته‌ ئامانج و تێكشكێندراوه‌.

سوپای پاسداران راشیگه‌یاندوه‌، ئه‌وه‌ش په‌نجاوپێنجه‌مین درۆنی ئێم كیو9ی ئه‌مریكییه‌ كه‌ تێكیده‌شكێنن.

هێشتا ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مریكا له‌باره‌ی ئه‌م بانگه‌شه‌یه‌ی سوپای پاسدارانی ئێرانه‌وه‌ لێدوانیان نه‌داوه‌.

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×