مه‌سعود بارزانی و فالح فه‌یاز: كێشه‌كانی نێوان هەرێم و عێراق لە چوارچێوەی دەستور قابیلی چارەسەرن
  2026-11-21     

مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی و فالح فه‌یاز، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كی نێوانیاندا جه‌خت له‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ كێشه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق له‌ چوارچێوه‌ی ده‌ستوردا قابیلی چاره‌سه‌رن.

ئاوێنه‌: به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی باره‌گای بارزانی، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ له‌ پیرمام، مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی پێشوازی لە فالح فەیاز، سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی كرد.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه‌، له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی سیاسی و دوایین پێشهاتەكانی عێراق و ناوچەكە كرا. هەروەها ڕۆشنایی خرایە سەر پەیوەندییەكانی نێوان حكومەتی عێراقی فیدڕاڵ و حكومەتی هەرێم و هەردولا جەختیان لەوە كردەوە كە كێشە و گرفتەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراقی فیدڕاڵ لە چوارچێوەی دەستور قابیلی چارەسەرن و پێویستە دەستوور پێوەرو بنەمای سەرەكی بێت بۆ تێپەڕاندن و نەهێشتنی ناكۆكییەكانی نێوان هەردولا.

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×