ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی رایگەیاند، پێشبینی دەکرێت سەرەتای مانگی داھاتو، شەپۆلێکی زۆر باشی باران بارین، ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
ئاوێنە: ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی لە راگەیەندراوێکدا وتی: بەگوێرەی دوایین گۆڕانکاری و پێشبینیەکان سەرەتای مانگی 12ی داهاتو هەرێمی کوردستان و ناوچەکە دەکەوێتەوە ژێر کاریگەری شەپۆلێکی زۆر باشی بارانبارین و بۆ ماوەی چەند رۆژێک بەردەوامی ئەبێت.
وتوشیەتی: سەرچاوەکانی شەپۆلەکە هاتنی شێی مەداری و نزمەپاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاستە.