عه‌باس عراقچی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت، یۆرانیۆمی پیتێندراوی وڵاته‌كه‌ی نابرێته ده‌ره‌وه به‌ڵام ده‌كرێت بگه‌نه رێگه‌چاره‌یه‌ك بۆ ناكۆكییه‌كان له‌باره‌ی یۆرانیۆمه پیتێندراوهكهوه.
ئاوێنه: عراقچی له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی ره‌سمی ئێران، له وه‌ڵامیدا له‌باره‌ی چاره‌نوسی نزیكه‌ی 400 كیلۆگرام یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئاست به‌رز، وتی "من پێموایه گه‌یشتن به رێگه‌چاره‌یه‌ك بۆ ئه‌م بابه‌ته هه‌یه."
عراقچی جه‌ختی كرده‌وه كه ئێران له‌م روه‌وه دو هێڵی سوری هه‌یه: نه‌بردنه ده‌ره‌وه‌ی یۆرانیۆمه پیتێندراوه‌كه له وڵات و به‌كارهێنانی یۆرانیۆمی پیتێندراوی گونجاو له‌گه‌ڵ پێویستییه‌كانی ئێران.