کەمێک لەمەوبەر کۆبونەوەکەی یەکێتی و پارتی لەسەر ئاستی مەکتەبی سیاسی لە هەولێر کۆتایی هات. له كۆبونه‌وه‌كه‌دا گله‌یی خۆیان له یه‌كدی خستۆته‌ڕو.
ئاوێنە: کۆبونەوەکەی ئەمڕۆی نێوان وەفدی مەکتەبی سیاسی یەکێتی و پارتی کە لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە هەولێر بەڕێوەچو، کەمێک لەمەوبەر کۆتایی هات.
بەپێی زانیارییەکان وەفدی پارتی بۆ کۆبونەوەکە پێکهاتبون لە هه‌ردو ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پشتیوان سادق و مەحمود محەمەد و وەفدی یەکێتیش هه‌ردو ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی رێواز فایەق و یوسف گۆران بون.
میدیای یەکێتی دەڵێت، کۆبونەوەکە لەسەر داوای پارتی بوە.
به‌پێی زانیارییه‌كان له كۆبونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردولا گله‌ییه‌كانی خۆیان له یه‌كدی خستۆته‌ڕو. هه‌روه‌ها وه‌فدی پارتی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی به‌ڕه‌سمی گه‌یاندۆته یه‌كێتی.