ره‌حمان غه‌ریب بۆ میدیاكانی پارتی و یه‌كێتی: شەڕی تۆخكردنی زۆنچێتی و كۆنەقین بوەستێنن
  2026-11-21     

ره‌حمان غه‌ریب، رێكخه‌ری له‌گه‌ڵ كۆبونه‌وه‌ی یه‌كێتی و پارتی له‌سه‌ر ئاستی مه‌كته‌بی سیاسی، داوا له‌ میدیا سێبه‌ر و ره‌سمییه‌كانی ئه‌و دو حزبه‌ ده‌كات، "شه‌ڕی زۆنچێتی و كۆنه‌فین" بوه‌ستێنن.

ئاوێنه‌: ره‌حمان غه‌ریب، رێكخه‌ری سه‌نته‌ری میترۆ، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، له‌ لێدوانێكی نوسراودا رایگه‌یاند، وا چاوەڕوان دەكرێت، كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی یه‌كێتی و پارتی له‌سه‌ر ئاستی مه‌كته‌بی سیاسی، چەند كۆبونەوەیەكی تریشی بەدوادا بێت، بەڵام میدیای سێبەرو هەندێك جاریش رەسمی كاتێكی زۆریان بۆ یەكترشكاندن سەرف كرد.

وتوشیه‌تی "داوا دەكەین شەڕی شكاندنی یەكتر، شەڕی تۆخكردنی زۆنچێتی و كۆنەقین، شەڕی شێواندنی راستی و تێكشاندنی رۆحی پێكەوەیی، بوەستێنن. فرسەت بده‌ن بە گفتوگۆی سیاسی دانوستانكاران، كەشێك لە گوتاری میدیایی بڕەخسێنن كە پرۆسەی سیاسی زەرەرمەند نەبێت."

ره‌حمان غه‌ریب هه‌روه‌ها له‌ فه‌یسبوكی خۆی نوسیویه‌تی "نابێ لە لایەك گفتوگۆ بێت و له‌ لایەكی تر میدیای پارتی و یەكێتی هەر لە هەوای خۆیاندا بن."

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×