پژاك: ئێران بۆردومانی سنوری مه‌ریوانی كردو له‌ سه‌رده‌شت خۆی بۆ ئۆپه‌راسیۆن ئاماده‌ده‌كات
  2026-11-22     

یەرەکە، باڵی سه‌ربازیی پژاك رایگەیاند، سوپای ئێران بە درۆن و تۆپ ناوچەی سەرچوری مەریوانی بۆردومان کردو لە ناوچەی سەردەشتیش خۆی بۆ ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانی سەربازی ئامادە دەکات. ده‌شڵێت، بۆ وەڵامدانەوەی هەر هێرشێک، هێزەکانمان لە ئامادەباشیدان.

ئاوێنه‌: ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی یەکینەکانی پاراستنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (یەرەکە)، باڵی سه‌ربازیی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان(پژاك)، له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، درۆنەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، بەیانی ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ جارێکی دیکە بە بەکارهێنانی دو درۆنی جۆری شاهد، درۆنێکی خۆکوژی بچوک و هەروەها تۆپخانه‌كانی، ناوچەی سەرچوری مەریوانی کردوەتە ئامانج.

یەرەکە ئاماژەی بەوەش کردوه‌، هێرشەکان لە بنکەی سەربازیی گوندی “دەرێ” و بنکەکانی دەوروبەرییەوە ئەنجام دراون، بەوهۆیەوە ژینگە، جوگرافیا، سەرچاوە سروشتییەکان و ئاژەڵانی کێویی ناوچەکە زیانێکی سەختیان بەرکەوتوە و کەوتونەتە دۆخێکی نالەبارەوە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی و دارایی بەر هێزەکانیان نەکەوتوە.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه‌، بەپێی زانیارییەکانیان، سوپای ئێران لە ناوچەی سەردەشت خۆی بۆ ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانی سەربازی ئامادەدەکات و لەو چوارچێوەیەشدا ڕێگری لە هاتوچۆی هاوڵاتییانی ناوچەکە دەکات و ترس و دڵەڕاوکێی بڵاوکردوەتەوە.

جه‌ختیشی كردۆته‌وه‌ "هەر هێرشێک لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە بکرێتە سەرمان، لە چوارچێوەی “بەرگریی ڕەوا”دا وەڵام دەدرێتەوە و هێزەکانمان بۆ هەمو ئەگەر و بارودۆخێک لە ئامادەباشیدان."

زۆرترین بینراو
سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ ئاوێنە: کۆبوونەوەی یەکێتی‌و پارتی بێ ئەنجام بووەو یەکێتی دوو داواکاری ھەیە
کۆبونەوەکەی یەکێتی و پارتی کۆتایی هات
یانه‌ی هه‌ولێر: له‌لایه‌ن به‌شێك له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی یاریگای دهۆك هێرشی دڕندانه‌مان كرایه‌ سه‌ر
زەیدی بانکی تی بی ئای ڕاسپارد 100 دۆلار بە 152 هەزار دینار بفرۆشێت
مه‌سعود بارزانی و فالح فه‌یاز: كێشه‌كانی نێوان هەرێم و عێراق لە چوارچێوەی دەستور قابیلی چارەسەرن
عراقچی: یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران نابرێته‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ڵام ده‌كرێت له‌باره‌یه‌وه‌ بگه‌ینه‌ رێگه‌چاره‌یه‌ك
ترەمپ: ئێستا رووبەڕووی سەرکردەی سێیەم بوینەتەوە و دوای ئەو کۆتایی ریژێمە
"ماسکیزم"، چۆن ئیلۆن ماسک بوو بەهێمای سەردەمی ئێمە؟
وه‌زیری ده‌وڵه‌تی عێراق و وه‌زیری وزه‌ی توركیا تاوتوێی پشكی توركیا له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوك ده‌كه‌ن
هەولێر: لە 10 مانگدا زیاتر لە 13 هەزار منداڵ لەدایکبوونە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×