سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، لە هەندێک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن، "دەنگۆی ناڕاست و هەڵبەستراو" لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبونەوەکانی دوێنێی فالح فه‌یاز، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی له هه‌ولێر بڵاوکراونه‌ته‌وه کە "هیچ بنەمایەکیان نییە و دورن لە ڕاستی."
ئاوێنه: سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم، ئه‌مشه‌و یه‌كشه‌ممه، له رونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، دوێنێ شەممە، لە سەردانی فالیح فەیاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی بۆ هەرێمی كوردستان و دیدار‌و کۆبونەوەکانی لە گەڵ مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێم و مه‌سرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هه‌رێم، گفتوگۆ لەبارەی گرنگی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ كراوه بەتایبەتی بودجە و نەوت و دەروازە سنورییەکان.
سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم وتوشیه‌تی "بەڵام هەندێک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن، دەنگۆی ناڕاست و هەڵبەستراویان لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبونەوەکە بڵاوكردوەتەوە کە هیچ بنەمایەکیان نییە و دورن لە ڕاستی."
سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم وتوشیه‌تی "بە پێچەوانەوە، هەمو لایەک هاوڕابون لەسەر ئەوەی پێویستە کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ، بە گفتوگۆ و لەیەکتێگەیشتنی هاوبەش و لە چوارچێوەی دەستور، چارەسەر بکرێن."
به‌شێك له میدیاكانی پێشتر بڵاویان كرده‌وه كه فالح فه‌یاز په‌یامی عه‌لی زه‌یدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌باره‌ی ده‌روازه سنورییه‌كان و دۆسیه‌ی نه‌وت گه‌یاندۆته سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆكی پارتی.