وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنی هه‌رێم، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، نوسراوی حكومه‌تی عێراقی بۆ داخستنی ته‌له‌گرام ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م كۆمپانیاكانی خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێت له هه‌رێم كرد.
ئاوێنه: وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنی هه‌رێم، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، ئاگاداری هاونیشتیمانیان دەکەینەوە کەوا لە رێگای نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە بەغدا، نوسراوێکی فەرمی حکومەتی عیراقی فیدراڵمان سەبارەت بە راگرتنی پلاتفۆڕمی ته‌له‌گرام بە دەست گەیشت.
وتوشیه‌تی، لە نوسراوەکەدا رونکراوەتەوە کە ئەم بڕیارە بە راگرتنی کاتی پلاتفۆرمەکەیە، بەهۆی بڵاوکردنەوەی بابەتی نایاسایی کە هەڕەشەن دژ بە ئاسایشی نیشتیمانی و ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی و بڵاوکردنەوەی گوتاری توندوتیژی و رق و کینە.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، بڕیاری ئاماژەپێدراوی حکومەتی عیراقی فیدراڵ دەرفەتی داوە بەو کۆمپانیایەی پلاتفۆڕمەکە بەڕێوەدەبات کە لەماوەی 30 رۆژدا پابەندی یاسا و رێنماییەکانی حکومەتی بن.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه، بۆیه وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێم ئەمڕۆ بە نوسراوێکی تایبەت داواکاری حکومەتی فیدڕاڵی ئاراستەی گشت کۆمپانیاکانی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت کرد بەتایبەت ئەوانەی کە مۆڵەت پێدراوی وەزارەتمانن لە هەرێمی کوردستان، کە بە پێی یاسا لە پێناو بەرژەوەندی گشتی رێكاری پێویست ئەنجام بدەن.
