حه‌لبوسی بۆ زێدان: لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و‌ "تۆمه‌تانه"‌ بكرێت كه‌ ئاڕاسته‌ی خۆم و خانه‌واده‌كه‌م كراون له‌باره‌ی به‌قاچاخبردنی نه‌وت
  2026-11-23     

محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق داوا له‌ فایه‌ق زێدان، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراق ده‌كات لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و "تۆمه‌تانه"‌ بكرێت كه‌ ئاڕاسته‌ی خۆی و ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی كراون له‌باره‌ی به‌ قاچاخبردنی نه‌وت.

ئاوێنه‌: هەیبەت حەلبوسی، سەرۆکی په‌رله‌مانی عێراق، له‌ نوسراوێكی ره‌سمیدا بۆ فایه‌ق زێدان، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراق رایگه‌یاند، له‌ هەندێک لە سەکۆکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و پەیجە ئەلیکترۆنییەکان "بانگەشەی ناڕاست و نادروست"یان بڵاوکردوەتەوە کە تێیدا خۆی و ئەندامانی خێزانەکەی تۆمه‌تباركراون به‌وه‌ی كه‌ خاوەنی پاڵاوگەیەکی نەوتین کە بۆ مەبەستی قاچاخچێتیی نەوت و دەستدرێژیکردنە سەر بۆرییەکانی گواستنەوەی نەوت لە پارێزگای ئەنبار بەکاردەهێنرێت.

حه‌لبوسی داوای كردوه‌ لێکۆڵینەوە لەم زانیارییە بكرێت كه‌ به‌ "چەواشەکارانە" ناوی بردون و رایگه‌یاندوه‌ "داوا لە بەڕێزتان دەکەین لایەنە پەیوەندیدارەکان رابسپێرن بۆ ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەیەکی یاسایی و ڕێکوپێک سەبارەت بەو بانگەشانەی ئاماژەیان پێکراوە"و "ڕاگەیاندنی ئەنجامەکانی لێکۆڵینەوە بۆ ڕای گشتی."

ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ دێت كه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ میدیاكانی عێراق بڵاویان كرده‌وه‌ كه‌ كەسە نزیكەكانی محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی حزبی تەقدوم و برای سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق به‌ قاچاخ نەوت به‌ره‌و سوریا ده‌به‌ن ئه‌وه‌ش بە هاوكاری بەرپرسانی دیمەشق.

زۆرترین بینراو
"سوپرایز به‌ڕێوه‌یه‌وه‌و سه‌ری گه‌وره‌ له‌ دۆسیه‌ی قاچاخچێتی نه‌وتدا ده‌كه‌ون به‌تایبه‌ت له‌ كه‌ركوك و رۆژئاوای نه‌ینه‌وا"
مامۆستا عه‌لی ره‌ئوف بۆ جاری دوه‌م له‌ هه‌ولێر ده‌ستگیركرا
ئەو 4 کوردە کێن کە لەلیستی "500 موسڵمانە کاریگەرەکەی جیهاندان"؟
زەیدی لەگەڵ فەیاز کۆبووەوە؛ هەڵمەتی سەپاندنی دەسەڵاتی دەوڵەت لە جورف سەخرەوە بەرەو دەروازەکانی باشماخ و زاخۆ فراوان دەکرێت
نەتەنیاهۆ و سوپای ئیسرائیل لەسەر قەبارەی هەڕەشە ئەتۆمییەکەی تاران ناکۆکن
دوو ڕۆژ لە جرف ئەلسەخر؛ وێنەی ناوچە چۆڵکراوەکە و وردەکاریی گەڕانەوەی هێزە هاوبەشەکان
ئاسایشی هه‌ولێر: "نوره‌دین"ی تیكتۆك ده‌ستگیركرا
پژاك: ئێران بۆردومانی سنوری مه‌ریوانی كردو له‌ سه‌رده‌شت خۆی بۆ ئۆپه‌راسیۆن ئاماده‌ده‌كات
حكومه‌تی هه‌رێم بڕیاره‌كه‌ی عێراق بۆ داخستنی ته‌له‌گرام جێبه‌جێ ده‌كات
مەهەپە: دوو هەزار و 800 زیندانیکراوی پەکەکە بەر یاسای پڕۆسەی ئاشتی دەکەون
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×