عه‌لی زه‌یدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ عه‌بدولفه‌تاح سیسی، سه‌رۆكی میسر رێككه‌وتون له‌سه‌ر هه‌ڵگرتنی ڤیزا له‌نێوان هه‌ردو وڵات‌دا.
ئاوێنه: عه‌لی زه‌یدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ دوشەممە، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی هاوبەشدا لەگەڵ عه‌بدولفه‌تاح سیسی، سەرۆکی میسرلە قاهیرە، رایگه‌یاند "لەگەڵ سەرۆکی میسر ڕێککەوتن کرا لەسەر هەڵگرتنی ڤیزا لەنێوان عێراق و میسردا".
وتیشی "ڤیزا له‌نێوان هه‌ردو وڵات هه‌ڵگیرا."
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا "لەگەڵ سەرۆکی میسر تاوتوێی ئاسایشی ناوچەکەمان کرد"، هاوکات جەختی کردەوە کە "میسر دڵی نەتەوەی عەرەبە".
لە لای خۆیەوە، سەرۆکی میسر لە کۆنگرەکەدا جەختی لەسەر "قوڵیی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و میسر" کردەوە.
سیسی وتی "جەختمان لە گرنگیی بەهێزکردنی هاوکاری لەگەڵ عێراق کردەوە و هەروەها هەوڵەکانی زیانگەیاندن بە ئاسایشی هاتوچۆی ده‌ریایی لە کەنداودا ڕەتدەکەینەوە".
هه‌روه‌ها وتیشی "لەگەڵ سەرۆکوەزیران عەلی زەیدی باسی دۆخی یەمەنیشمان کرد".
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی وەزیرانی عێراق پێشتر ڕایگەیاند "عەلی فالح زەیدی لە کۆشکی ئیتیحادییە لە قاهیرەی پایتەختی میسر چاوی بە سەرۆک کۆماری عەرەبیی میسر عەبدولفەتاح سیسی کەوت و لەگەڵیدا باسی بەهێزکردنی پەیوەندییە دوقۆڵییەکان و هەماهەنگیی هاوبەشی کرد سەبارەت بە دۆسیە و پرسە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکانی جێی بایەخی هاوبەش."