زه‌یدی: به‌م نزیكانه‌ بودجه‌ ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان ده‌كه‌ین
  2026-11-22     

عه‌لی زه‌یدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، حكومه‌ته‌كه‌ی كارده‌كات بۆ ته‌واوكردنی ره‌شنوسی پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ تاوه‌كو له‌ نزیكترین كاتدا بنێردرێته‌ په‌رله‌مان بەمەبەستی گفتوگۆکردن و پەسەندکردنی.

ئاوێنه‌: به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌كه‌ی، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، عه‌لی زه‌یدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق پێشوازی لە فراکسیۆنی هاوپەیمانیی عەزم لە پەرلەمانی عێراق كردوه‌.

لە میانی كۆبونه‌وه‌یاندا، ژمارەیەک دۆسیە و پرسی پەیوەست بە لایەنە خزمەتگوزاری، ئەمنی، سیاسی و ئابورییەکان، هەروەها کارە لەپێشینەکانی بەدەمەوەچونی پێداویستی و داواکارییەکانی هاوڵاتییان تاوتوێ کران.

وه‌ك له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه‌، سەرۆک وەزیران جەختی کردەوە کە حکومەت بەردەوامە لە جێبەجێکردنی بەرنامە و سیاسەتەکانی کە ئامانج لێیان بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی، چەسپاندنی سەروەریی یاسا، پاراستنی سەروەریی عێراق و پارێزگاریکردنە لە ئابوریی نیشتمانی؛ هاوکات پێداگری لەسەر گرنگیی تەواوکاریی نێوان هەردو دەسەڵاتی جێبەجێکردن و یاسادانان کردەوەو داوای لە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران کرد هەوڵەکانیان لە بواری یاساداناندا چڕتر بکەنەوە و ڕۆڵی چاودێریکردن بەسەر دامەزراوەکانی دەوڵەتدا کاراتر بکەن.

زه‌یدی ئاماژەی بەوەش دا کە حکومەت کار دەکات بۆ تەواوکردنی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی فیدراڵی بۆ ساڵی 2027، وەک ئامادەکارییەک بۆ ناردنی بۆ ئەنجومەنی نوێنەران لە نزیکترین کاتدا، بە مەبەستی گفتوگۆکردن و پەسەندکردنی.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، لای خۆیانەوە، سەرۆک و ئەندامانی فراکسیۆنی عەزم پشتیوانیی تەواوی خۆیان بۆ هەوڵەکانی سەرۆک وەزیران و بەرنامەی حکومەت دوپات کردەوە و ستایشی ئەو ڕێکار و هەنگاوانەیان کرد کە لە بوارەکانی بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی، كۆنترۆڵكردنی چەک لە دەستی دەوڵەتدا و سەپاندن و جێبەجێکردنی سەروەریی یاسا لە سەرتاسەری عێراقدا گیراونەتە بەر، بە شێوەیەک کە ئاسایش و سەقامگیری بەهێز بكات و شکۆی دەوڵەت و دامەزراوەکانی بچەسپێنێت.

زۆرترین بینراو
سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ ئاوێنە: کۆبوونەوەی یەکێتی‌و پارتی بێ ئەنجام بووەو یەکێتی دوو داواکاری ھەیە
کۆبونەوەکەی یەکێتی و پارتی کۆتایی هات
یانه‌ی هه‌ولێر: له‌لایه‌ن به‌شێك له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی یاریگای دهۆك هێرشی دڕندانه‌مان كرایه‌ سه‌ر
زەیدی بانکی تی بی ئای ڕاسپارد 100 دۆلار بە 152 هەزار دینار بفرۆشێت
عراقچی: یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران نابرێته‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ڵام ده‌كرێت له‌باره‌یه‌وه‌ بگه‌ینه‌ رێگه‌چاره‌یه‌ك
مه‌سعود بارزانی و فالح فه‌یاز: كێشه‌كانی نێوان هەرێم و عێراق لە چوارچێوەی دەستور قابیلی چارەسەرن
ترەمپ: ئێستا رووبەڕووی سەرکردەی سێیەم بوینەتەوە و دوای ئەو کۆتایی ریژێمە
وه‌زیری ده‌وڵه‌تی عێراق و وه‌زیری وزه‌ی توركیا تاوتوێی پشكی توركیا له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوك ده‌كه‌ن
"ماسکیزم"، چۆن ئیلۆن ماسک بوو بەهێمای سەردەمی ئێمە؟
ره‌حمان غه‌ریب بۆ میدیاكانی پارتی و یه‌كێتی: شەڕی تۆخكردنی زۆنچێتی و كۆنەقین بوەستێنن
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×