کچێکی 19 ساڵان بە دەستی دایک و باوکی کوژرا
  2026-11-24     

بەگوێرەی زانیارییەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی «هەنگاو»، لە شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کچێکی گەنجی تەمەن 19 ساڵ لەلایەن دایک و باوکی خۆیەوە کوژراوە.

ئاوێنە: ​ڕێکخراوەکە لە ڕاگەیاندراوێکدا ناسنامەی ئەو کچەی بە «هێلیا فەتاحی» و دانیشتووی گەڕەکی «نایسەر»ی شاری سنە ئاشکرا کردووە. وەک لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژەی پێ کراوە، کوشتنەکە بە دەستی دایک و باوکی قوربانییەکە و بە بیانووی «پاراستنی نامووس و شەرەف» ئەنجام دراوە.

​سەبارەت بە هۆکار و چۆنیەتیی ڕووداوەکە، سەرچاوەیەک بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاوی ڕاگەیاندووە، دایک و باوکی هێلیا بە تۆمەتی هەبوونی پەیوەندی لەگەڵ کوڕێکی گەنجدا، سەرەتا بە توندی لێیان داوە.

​سەرچاوەکە لە درێژەی زانیارییەکاندا ئەوەی خستووەتە ڕوو، دوای لێدانەکە نزیکەی 30 حەبی دژەگەشکەیان پێ دەرخوارد داوە، بەڵام کاتێک هەستیان پێ کردووە کچەکەیان هێشتا لە ژیاندا ماوە، بە دانانی سەرین (بالیف) لەسەر دەموچاوی، خنکاندوویانە.

زۆرترین بینراو
عەلی حەمەساڵح نەخشەیەک لەبارەی کێڵگە نەوتی و گازییەکانی هەرێم بڵاودەکاتەوە و هۆشداری لەبارەی "دەستبەسەرداگرتنیان لەلایەن بەغداوە" دەدات
سەرۆک کۆمار: نە لەگەڵ دابەشکردنی هەرێم و جیاکردنەوەی بودجەم، نە پارتی و یەکێتیش بەبێ یەکتر دەتوانن حکومەت پێکبهێنن
حکومەتی عێراق وادەی گەیشتن و دانانی سیستمی بەرگریی ئاسمانی لە کۆرمۆر ئاشکرا دەکات
ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید: عه‌لی زه‌یدی ده‌ڵێت، بودجه‌ نابێت تا هه‌رێم مه‌رجه‌كانم جێبه‌جێ نه‌كات
دەم پارتی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ ئۆجەلان ئاشکرا دەکات
حه‌لبوسی بۆ زێدان: لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و‌ "تۆمه‌تانه"‌ بكرێت كه‌ ئاڕاسته‌ی خۆم و خانه‌واده‌كه‌م كراون له‌باره‌ی به‌قاچاخبردنی نه‌وت
مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كگرتو: بۆ ده‌رچون له‌ دۆخی چه‌قبه‌ستوی هه‌رێم چه‌ند هه‌نگاوێكی كرده‌یی ده‌نێین
حکومەتی عێراق: مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم زامن کراوە و بە هیچ دۆسیەیەکی دیکەوە نابەسترێتەوە
لەسەر دۆسیەی کوژرانی کچێکی ١٦ ساڵان، چالاکوانێکی ژنان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستبەسەر کرا
وه‌زیری نه‌وتی عێراق: پێشێلكاری له‌و كێڵگه‌ نه‌وتییانه‌دا هه‌یه‌ كه‌ حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ستی به‌سه‌رداگرتون
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×