په‌رله‌مانی عێراق له دانشیتنی ئه‌مڕۆی خۆیدا كۆمه‌ڵێك راسپارده‌ی تایبه‌ت به قه‌یرانی سوته‌مه‌نی له عێراق و هه‌رێمی كوردستان په‌سه‌ندكرد كه یه‌كێكیان بریتییه له پێداچونه‌وه به بڕی نه‌وتی سپیی ته‌رخانكراودا بۆ هه‌رێمی كوردستان.
ئاوێنه: په‌رله‌مانی عێراق، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، له‌دانیشتنی خۆیدا ده‌نگی دا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك راسپارده‌ی تایبه‌ت به قه‌یرانی سوته‌مه‌نی له عێراق و هه‌رێمی كوردستان.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی په‌رله‌مانی عێراق راسپارده‌كان ئه‌مانه‌ن:
-پێداچونه‌وه به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران تایبه‌ت به زیادكردنی نرخی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان.
-دانانی پلانێكی به‌په‌له بۆ رێگریكردن له دوباره‌بونه‌وه‌ی قه‌یرانی سوته‌مه‌نی.
-پێشكه‌شكردنی راپۆرتێكی ورد به په‌رله‌مان كه قه‌باره‌ی به‌رهه‌مهێنان و هاورده‌كردن و به‌كارهێنان و تێچون و سوته‌مه‌نی كۆگاكراو و ئه‌و بڕانه‌ی بۆ پارێزگاكان ته‌رخان ده‌كرێت له خۆبگرێت.
-دانانی خشته‌یه‌كی زه‌مه‌نی رون بۆ به‌دیهێنانی خۆبژێویی له په‌یوه‌ست به به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ی پێویستی به هاورده‌كردن.
-چڕكردنه‌وه‌ی چاودێری له‌سه‌ر سیسته‌می دابه‌شكردنی سوته‌مه‌نی و لێپچینه‌وه له حاڵه‌ته‌كانی یاریكردن به نرخه‌كانی و به قاچاخبردنی.
-چاودێریكردنی جێبه‌جێكردنی ئه‌م راسپاردانه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی نه‌وت و غازی په‌رله‌مان و به‌رزكردنه‌وه‌ی راپۆرتی خولی بۆ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان له‌وباره‌یه‌وه.
-پێداچونەوە بە کادرە پلە باڵاکانی وەزارەتی نەوت بەپێی پسپۆڕی.
-دەستپێکردنەوەی دابینکردنی به‌رهه‌مه نەوتییە پاڵپشتیکراوەکان بۆ جوتیاران.
-چارەسەرکردنی کێشەی به‌رهه‌مه نەوتییەکان لە هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی پێداچونەوە بە بڕی نەوتی سپیی ته‌رخانكراو بۆ هەرێم و تەرخانکردنی به‌په‌له‌ی بڕێک لەو نه‌وته لەگەڵ دەستپێکردنی وەرزی زستاندا.
-تاوتوێکردنی مۆدێلی ئابوریی تایبەت بە فرۆشتنی نەوتی خاو لەگەڵ لیژنەی نەوت و گاز و سامانە سروشتییەکان.
-پابه‌ندكردنی وەزارەتی نەوت بە پێداچوونەوە بە گرێبه‌سته‌كانی هایدرۆجینکردن و دورخستنەوەی کۆمپانیا کەمتەرخەمەکان.