نوروڵڵا ساواش، سەرۆکی پارێزگای مانیسای مەهەپە، دەڵێت "دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی گشتی مەهەپە بەهۆی پڕۆسەی (ئاشتییەوە) هەڕەشەی لێکراوە".
ئاوێنە: نوروڵڵا ساواش، سەرۆکی پارێزگای مانیسا مەهەپە لە ئاهەنگێکدا کە لە لایەن پارتەکەیەوە ڕێکخرابوو، رایگەیاند "لە کاتی (پرۆسەی تورکیایەکی دوور لەتیرۆر)، کەسانێک هەبوون کە هەڕەشەیان لە سەرکردەکەمان دەولەت باخچەلی کرد".
راسیگەیاند "کێ دژایەتی ئەو پرۆسەیە دەکات؟ ئەمریکا نائارامە، ئیسرائیلیش لەڕۆژی یەکەمەوە نارەحەت بووە، بەداخەوە لەنێو ئێمەدا کەسانێک هەن کە ناڕەحەتن لە پرۆسەکە و هەوڵدەدەن بە ڕژانە سەر شەقامەکان تێکیبدەن، ناڕەحەتی ڕاستەقینەی ئەوان لەوەوە سەرچاوە دەگرێت کە سەرکردەکەمان دەولەت باخچەلی دەستپێشخەرییەکی مێژوویی کردووە".