دادگا بڕیاریدا به سزای یه‌ك ساڵ زیندانی بۆ جه‌مال كه‌ربولی، سه‌رۆكی حزبی حه‌ل له‌گه‌ڵ راگرتنی جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه و هه‌روه‌ها سزادانی به پێبژاردن به بڕی 4.5 ملیۆن دۆلار.
ئاوێنه: ئاژانسی ره‌سمی هه‌واڵی عێراق، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه بڵاویكرده‌وه، دادگا بڕیاریداوه به سزای یه‌ك ساڵ زیندانی بۆ جه‌مال كه‌ربول، سه‌رۆكی حزبی حه‌ل له‌گه‌ڵ راگرتنی جێبه‌جێكردنی سزاكه به‌هۆی زۆری ته‌مه‌نییه‌وه.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه، هه‌روه‌ها دادگا بڕیاریداوه به سزادانی جه‌مال كه‌ربولی به‌پێبژاردنی به بڕی 4.5 ملیۆن دۆلار كه ده‌بێت بیداته مانگی سوری عێراقی، چونكه ده‌ستی به‌سه‌ر هه‌مان بڕ پاره‌دا گرتوه لە بەخشینی سعودیە لە سەردەمی کارکردنی لەو بوارەدا.