لیژنه‌ی رێككه‌وتنی ئه‌منیی نێوان عێراق و ئێران: ئاسانكاری بۆ هاتوچۆی بازرگانی له‌ ده‌روازه‌ سنورییه‌كان بكرێت
  2026-11-29     

لیژنه‌ی رێككه‌وتنی ئه‌منیی هاوبه‌شیی نێوان عێراق و ئێران له‌ تاران كۆبوه‌وه‌ و تاوتوێی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنه‌ ئەمنییه‌كه‌ی نێوان هەردو وڵات و دۆسیەی کۆنترۆڵکردن و پاراستنی سنورە هاوبەشەکانی کردوه‌ له‌گه‌ڵ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی ڕێکخستنی کاری دەروازە سنورییەکان و ئاسانکاری بۆ هاتوچۆی بازرگانی و گەشتیاری.

ئاوێنه‌: به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، لیژنەی ڕێککەوتنی ئەمنیی هاوبەشی نێوان عێراق و ئێران بە ئامادەبونی شاندی هەردو وڵات له‌ تاران كۆبوه‌ته‌وه‌.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا كه‌ قاسم عەبودی، سەرۆکایەتی وه‌فدی ئه‌منی عێراقی كردوه‌، جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ئەمنیی هاوبەشی نێوان هەردو وڵات و دۆسیەی کۆنترۆڵکردن و پاراستنی سنورە هاوبەشەکان تاوتوێ كراون و گفتوگۆش كراوه‌ له‌باره‌ی بەردەوامیی هاوکاری و هەماهەنگی لە بواری بەرەنگاربونەوەی تیرۆر، ئاڵوگۆڕی زانیارییە ئەمنییەکان، بەرەنگاربونەوەی ماددە هۆشبەرەکان، تاوانی ڕێکخراو و قاچاخچێتی و ڕێکخستنی کاری دەروازە سنورییەکان و ئاسانکاری بۆ هاتوچۆی بازرگانی و گەشتیاری و پەرەپێدانی هاوکاریی ئابوری و بازرگانیی نێوان هەردو وڵات.

هه‌روه‌ها له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا جەخت لەسەر بەردەوامیی دیالۆگ و کاری لیژنە هاوبەشەکانی نێوان هەردو وڵات، گرنگیی هەماهەنگی سەبارەت بە دۆخی ئەمنیی ناوچەکە و ئەوەش کرایەوە کە خاک و ئاسمانی هەردو وڵات نەبنە خاڵی دەستپێک و سەرچاوەی دەستدرێژی بۆ سەر وڵاتانی دراوسێ.

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×