لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق تاوتوێی میكانیزمه‌كانی هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای كارگێڕی دارایی ده‌كات و ئه‌ندامێكی كورد له لیژنه‌كه رایده‌گه‌یه‌نێت، خه‌ریك بو بڕگه‌ی 29ی یاساكه لاببرێت كه به‌هۆیه‌وه نیوه‌ی داهاتی پارێزگاكان بۆ خه‌ڵكی پارێزگاكان خه‌رج ده‌كرێته‌وه به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه به‌ڵام بڕیار درا لانه‌برێت به‌ڵكو هه‌موار بكرێته‌وه.
ئاوێنه: به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی په‌رله‌مانی عێراق، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، لیژنەی دارایی پەرلەمان کۆبونەوەیەکی ئەنجام دا بۆ تاوتوێکردنی میکانیزمەکانی هەموارکردنەوەی یاسای كارگێڕی دارایی، بە شێوەیەک کە مافی پارێزگاکان لەو داهاتانەی دەگەڕێنەوە سەر هەژمارەکانیان مسۆگەر بکات، بە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانیشەوە له‌گه‌ڵ وەرگرتنی ڕسومات و باجە فیدراڵییەکان لەو فەرمانگانەی کە لە ڕوی داراییەوە سەر بە ناوەندن لە پارێزگاکەدا.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه، لە کۆبونەوەکەدا باس لە پشکی پارێزگاکان کرا لە داهاتی دەروازە سنورییەکان، پترۆدۆلار و داهاتە ناوخۆییە کۆکراوەکان، سەرەڕای ئەو یاسا و ڕێسا ناوخۆییانەی کە لەلایەن ئەنجومەنی پارێزگاکانەوە دەرچون.
هەروەها لیژنەکە تاوتوێی میکانیزمی گواستنەوەی داهاتی تایبەت بە فەرمانگە خزمەتگوزارییە شارەوانییەکانی کرد، بە داهاتی ئاو، ئاوەڕۆ، شارەوانییەکان و پلاندانانی ئاوەدانییەوە، بۆ سەر هەژماری پارێزگا، بە مەرجێک دوبارە تەرخانبکرێتەوە بۆ هەمان ئەو فەرمانگانەی کە لێیان کۆکراوەتەوە، بە شێوەیەک کە بەردەوامیی پارەدارکردنیان مسۆگەربکات و تواناکانیان بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان بەهێزتر بکات.
د. رێبوار كه‌ریم، ئه‌ندامی كورد له لیژنه‌كه له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتویه‌تی، ئەمڕۆ یەکشەممە بڕیاربو پەرلەمانی عیراق خوێندنەوە بۆ ماددەی 29ی یاسای کارگێڕی دارایی بکات کە بەهۆیەوە نیوەی داهاتی پارێزگاکان بۆ خەڵکی پارێزگاکان خەرج دەکرێتەوە بەهەرێمی کوردستانیشەوە. لەو هەموارەدا دەیانویست ئەو ماددەیە لابدەن.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، وەک ئەندامی لیژنەی دارایی، لابردنی ئەم ماددەیەم بە هەنگاوێکی خراپ زانی کە دەبێتەهۆی بێبەشکردنی پارێزگاکان لەبەشێک لەداهاتی خۆیان. هەربۆیە داوام کرد کە بڕگەکە هەموار بکرێت، نەوەک لاببرێت.
وتوشیه‌تی "خۆشبەختانە بڕیادرا ئەو بڕگەیە لانەبرێت بەڵکو هەمواردەکرێت بەشێوەیەک زیاتر لە خزمەتی خەڵکدا بێت."