چەند رۆژێکە جۆزێف عەون سەرۆککۆماری لوبنان لە واشنتۆنە و ئەمڕۆ لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا کۆبووە و لەمیانی کۆبوونەوەکەدا دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، "گوێ بە گفتوگۆکان نادەین و لە هێرشکردن بەردەوام دەبین".
ئاوێنە: دۆناڵد ترەمپ، سهرۆكی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئهمریكا لە کۆشکی سپی لەگەڵ سەرۆکی لوبنان کۆبووە و بە رۆژنامەنوسانی وت "له پشتی پهردهوه گفتوگۆ لەگەڵ ئێرانییەکان هەیە، ئەوان بە نائومێدیەوە ههوڵی دیداری من دهدهن، بەڵام ئێمە ئارەزووی کۆبوونەوەمان لەگەڵیاندا نییە".
ترەمپ وێڕای ئەوەی دووپاتیکردەوە کە بەشێوەیەکی بەرچاو تواناکانی ئێرانیان لاواز کردووە و "هێرشەکانیان ڕاگرتووە"، دەشڵێت "گوێ بە گفتوگۆکان نادەین و لە هێرشکردن بەردەوام دەبین".
وتیشی "رێككهوتنهكانی ئهبرههام زۆر سهركهوتوو بوون و دواتر زۆر وڵاتی تر دهچنه ناو ئهو رێككهوتنهوه. ئەگەر شتێک لە (باب مهندهب) رووبدات، مامەڵەی لەگەڵ دەکەین، وەک چۆن پێشتر لەگەڵ حوسییەکان کردوومانە".
کۆمەڵێک لە وتەکانی دیکەی ترەمپ:
ـ ئێران ناتوانێت چەکی ئەتۆمی بەدەست بهێنێت
ـ نزیکەی ٤٥ ڕۆژ ڕێوشوێنی زۆر بەهێزمان لە دژی حوسییەکان جێبەجێ کردووە، لەو کاتەوە هیچ کێشەیەکمان لەگەڵیان نەبینیوە.
ـ ئەگەر شتێک لە دەریای سووردا ڕووبدات، بە سادەیی دەبێت مامەڵەی لەگەڵدا بکەین
ـ گەمارۆدانی گەرووی هورمز بەردەوامە، کەسیش ناپەڕێتەوە.
ـ ئێران پێویستی بە ٢٠ یان ٢٥ ساڵ دەبێت بۆ ئاوەدانکردنەوە دوای ئەو زیانانەی کە گەیاندوومانە.
ـ ئێران هەموو دەرفەتەکانی لەدەستداوە و داوای گفتوگۆ دەکات
ـ هێشتا لەگەڵ ئێران تەواو نەبووین.
ـ ئێرانییەکان بیر لە چالاککردنەوەی ئەتۆمی بکەنەوە، جارێکی دیکە لێیان دەدەینەوە.