سەرۆکی نوێی حەماس بەهۆی بۆردومانەکانی ئیسرائیلەوە چوار کوڕی لەدەستداوە
  2026-07-21       368       
خەلیل ئەلحەیا

ئا: ئاوێنە

 

خەلیل ئەلحەیا، سەرۆکی نوێی حەماس بەشێوەیەکی شەخسی دەرئەنجامەکانی ئەو ململانێیە درێژخایەنەی ئەزموون کردووە کە لەنێوان ئیسرائیلیەکان‌و فەلەستینییەکان بەردەوامە، ئەو چوار کوڕو زۆربەی کەسە نزیکەکاکنی لەلایەن ئیسرائیلەوە کوژراون.

 

رۆژی ٢١ی تەمموزی ٢٠٢٦، کاتژمێر ١:٠١ی پاشنیوەڕۆ بزووتنەوەی حەماس، خەلیل ئەلحەیا، یەکێک لە گرنگترین سەرکردەکانی ئەو ڕێکخراوە کە پەیوەندییەکی نزیکی لەگەڵ ئێران هەیە، وەک سەرۆکی نوێی مەکتەبی سیاسی هەڵبژارد.

دەستبەکاربوونی ئەو دوای پڕۆسەیەکی سەخت و چەند ڕۆژەی ناوخۆیی ڕوویدا، بەو پێیەی جێنشینی یەحیا سینوارە کە لە ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤ لەشەڕێکدا لەگەڵ سوپای ئیسرائیل کوژرا.

ڕۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی ئاماژە بەوە دەکات هەڵبژاردنەکەی بە گرنگ دادەنرێت، چونکە چاوەڕوان دەکرێت لەقۆناغێکی ئاڵۆزی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ڕێڕەوی داهاتووی ڕێکخراوەکە دیاری بکات. هەڵبژاردنی سەرکردەی نوێ ئاسان نەبوو. لە خولی یەکەمی دەنگدانی نهێنیدا، هیچ کام لە دوو کاندیدی سەرەکی، خەلیل ئەلحەیا و خالد مەشعەل، زۆرینەی پێویستیان بەدەستنەهێنا. بەمجۆرە خولی دووەم پێویست بوو، کە تیشکی خستە سەر ئەو بۆچوونە جیاوازانەی کە لەناو حەماسدا هەن سەبارەت بە ستراتیژی و ئاراستەکردنی ڕێکخراوەکە.

پرۆسەکە، بەگوێرەی ڕۆژنامەی تێلێگراف، ئەندامانی ئەنجومەنی حەماس لەکەرتی غەززە، کەرتی ڕۆژئاوا، تەنانەت کادرەکانی ناو زیندانەکانی ئیسرائیل، هەروەها نوێنەرانی سەرکردایەتی دەربەدەرکراوی ڕێکخراوەکە تیایدا بەشداربوون.

پرۆسەی هەڵبژاردن لە مانگی یەکدا دەستیپێکردبوو، بەڵام بەهۆی پێشهاتەکانی شەڕ لە ئێران، لوبنان و غەززە چەندین جار دواخرا.

خەلیل ئەلحەیا بە شێوەیەکی شەخسی دەرئەنجامەکانی ئەو ململانێیە درێژخایەنەی ئەزموون کردووە کە لنێوان حەماس و ئیسرائیل بەردەوامە. لە مانگی ئەیلولی ساڵی ٢٠٢٥دا بووە ئامانجی ئۆپەراسیۆنێکی ئیسرائیل لە پایتەختی قەتەر، کاتێک بینای نیشتەجێبوونی شاندی حەماس بۆردومان کرا. ناوبراو ئەوکات ڕزگاری بوو، بەڵام هومامی کوڕی و بەڕێوەبەری ئۆفیسەکەی و چەند هاوکارێکی کوژران.

ڕۆژنامەی تەلەگراف دەنووسێت زیانەکانی خێزانەکەی چەندین ساڵ پێشتر دەستی پێکردبوو. لە ساڵی ٢٠١٤ لە کاتی شەڕو پێکدادانەکانی غەززە ماڵەکەی بۆردومان کراو لە ئەنجامدا کوڕە گەورەکەی ئوسامەو هاوسەرەکەی و سێ منداڵەکەیان گیانیان لەدەستدا.

چەند ساڵێک پێشترو لە ساڵی ٢٠٠٨دا، کوڕێکی دیکەی بە ناوی حەمزە، ئەندامی لیواکانی قەسام، باڵی سەربازیی حەماس، لە هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەواندا کوژرا.

هەروەها لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٥ عەزەمی کوڕی لەدەستدا کە دوای هێرشێکی ئاسمانی ئیسرائیلەوە.

سەرۆکی نوێی حەماس چوار کوڕ و چەندین کەسوکاری دیکەی لەدەستداوە. ئەم کارەساتە کەسییە ساتێکی چاوەڕواننەکراوی مرۆیی لە کاتی پەیوەندی لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکادا دروست کرد. دوابەدوای بڕیارێکی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ ڕێگەدان بە پەیوەندی ڕاستەوخۆ لەگەڵ بزووتنەوەی حەماس، ستیڤ ویتکۆف و جارێد کوشنەر دوای چەند ڕۆژێک لە هێرشەکەی دۆحە لەگەڵ خەلیل ئەلحەیا لە میسر کۆبوونەوە.

ڕۆژنامەی تەلەگراف ئاماژەی بەوەشکردووە، ویتکۆف سەرەخۆشی خۆی بۆ مردنی کوڕەکەی دەربڕیوەو ئاشکرایکردووە کە خۆیشی کوڕەکەی خۆی لە تەمەنێکی گەنجیدا لەدەستداوە. بە بڕوای کوشنەر ئەو گفتوگۆیە بۆ ماوەیەکی کاتی دانوستانێکی سەختی گۆڕی بۆ ئاڵوگۆڕی ئەزموونی مرۆیی لە نێوان دوو باوکدا کە هەمان ئازاریان بەسەر بردبوو.

دوابەدوای کۆچی دوایی یەحیا سەنوار، حەماس لەلایەن ئەنجوومەنێکی کاتی پێنج کەسییەوە سەرۆکایەتی دەکرا کە هەردوو خەلیل ئەلحەیا و خالد مەشعەلی لەخۆدەگرت. لەگەڵ تەواوبوونی پرۆسەی هەڵبژاردن، چاوەڕوان دەکرێت ئەم ئەنجومەنە هەڵبوەشێتەوەو ڕێکخستنەوەی هەیکەلی سەرکردایەتی ڕێکخراوەکە بەدوای خۆیدا دێنێت، لەگەڵ کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی لەئەستەنبوڵ.

خەلیل ئەلحەیا، بەگوێرەی ڕۆژنامەی تەلەگراف، ساڵی ١٩٦٠ لەشاری غەززە لەدایک بووەو بە نازناوی ئەبو ئوسامە ناسراوە. خاوەنی بڕوانامەی دکتۆرایە لەفیقهی ئیسلامی و لە کۆتایی هەشتاکانی سەدەی ڕابردووەوە لەئەندامانی دامەزرێنەری بزووتنەوەی حەماسە.

کێبڕکێی لەگەڵ خالد مەشعەل، رەنگدانەوەی دوو ستراتیژیی جیاواز بوو: یەکەمیان پشتیوانی لەدرێژەی هێڵی یەحیا سەنوارو پاراستنی پەیوەندی نزیک لەگەڵ ئێران دەکرد. دووەمیان داوای پێداچوونەوە بەستراتیژی گشتیی ڕێکخراوەکەدا دەکرد.

خەلیل حەیا پەیوەندییەکانی بەهێزو نزیکی لەگەڵ تاران هەیە. دوای ئەو پچڕانەی کە بەهۆی هەڵوێستی حەماس لە شەڕی ناوخۆی سوریادا دروستبوو، خەلیل ئەلحەیا پێشەنگی گێڕانەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەردوو ئێران و سوریادا گرتە ئەستۆ. لە ساڵی ٢٠٢٢ سەرکردایەتی شاندێکی حەماسی کرد بۆ دیمەشق و لەوێ لەگەڵ بەشار ئەسەد کۆبووەوەو بووە سەرەتای سەرلەنوێ نزیکبوونەوەیان.

ناوبراو لە مەراسیمی دەستبەکاربوونی سەرۆک کۆماری ئێستای ئێران، لەگەڵ ئیسماعیل هەنیە لەتاران بوو، کە لەئۆپەراسیۆنێکی ئیسرائیلدا کوژرا.

زۆرترین بینراو
ئەردۆغان یاسای چارەسەری پرسی کوردی واژۆ کرد و بە فەرمی کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە
هەڕەشەی لادانی فالح فەیاز لە پۆستی سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی دەکرێت
کێشانی هێڵێک دژی ئەردۆغان، پەیامی نەتانیاهۆ لەپشت هێرشە نهێنییەکەی سوریاوە
قالیباف سەردانی عێراق دەکات: دۆسیەی ئەمنی، نەوتی گەروی هورمز و چارەنووسی چەکی دەرەوەی دەوڵەت لەسەر مێزی دانوستانە
​"تۆ بێڕێز و ساختەیت".. ترەمپ لە کۆشکی سپی و لە بەردەم منداڵێکدا لە پەیامنێرێکی CNN تووڕە دەبێت
جێگری پێشووی وەزارەتی پێشمەرگە: ئێران لەبیانوو دەگەڕێت 
عەلی زەیدی: دەستبردن بۆ ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەستبردنە بۆ ئاسایشی عێراق
کەتیبەکانی حزبوڵا مەرجەکانی بۆ دەستبەرداربوون لە چەک دیاری دەکات و هۆشداری دەداتە سەرۆک وەزیرانی عێراق
ئاژانسی وزەی ئەتۆم دۆزینەوەی هەزاران کیلۆگرام ماددەی ئەتۆمی لە سووریا ڕاگەیاند
بومەلەرزە سیاسییەکەی تورکیا: باخچەلی لە نەیاری سەرسەختەوە بۆ پێشنیازکاری ئازادکردنی ئۆجەلان
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×