ئا: ئاوێنە
دانوستانەکانی نێوان نەتانیاهۆو ئایزنکۆت بەبێ ڕێککەوتن لەسەر پێکهێنانی حکومەت کۆتایی هات، ئەو وادەیەی کە بەئایزنکۆت دراوە بۆ پێکهێنانی حکومەت لە ٦ی کانوونی دووەم کۆتایی دێت.
گفتوگۆکانی ئەمڕۆی نێوان بنیامین ناتانیاهۆو ڕکابەرە سەرەکیەکەی گاندی ئایزنکۆت بەبێ ڕاگەیاندنی ڕێککەوتنێکی حکومەت کۆتایی هات، کە دەبێتە هۆی تێپەڕاندنی "ناکۆکییە قووڵەکانیان".
لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا دوای کۆبوونەوەکە، لیکۆدو یاشار ڕایانگەیاند، گفتوگۆکان "لە کەشوهەوای گفتوگۆی جەوهەریدا ئەنجامدراون، هەردوولا هەوڵیاندا بەسەر ئەو ناکۆکییە قووڵانەدا زاڵبن کە لەیەکتر جیایان دەکاتەوە".
بەگوێرەی میدیاکانی ئیسرائیل، ئایزنکۆت بەنەتانیاهۆی ڕاگەیاندووە، دەستبەرداری ئەندامانی بلۆکەکەی نابێت بۆ ئەوەی هاوپەیمانی لەگەڵدا پێکبهێنێت، بەڵکو بانگهێشتی کردووە ئەگەر بیەوێت پەیوەندییان پێوە بکات.
گفتوگۆکان ڕۆژێک دوای ئۆفەرێکی چاوەڕواننەکراو لەلایەن نەتانیاهۆوە بەڕێوەچوو، کە وتی ئامادەیە ڕێگە بەئایزنکۆت بدات پێشەنگی حکومەتێکی یەکگرتوو بێت کە ئەو دوو کەسە بەنۆرە حوکمڕانی وڵاتەکە بکەن.
ئایزنکۆت لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لەگفتوگۆدا بووە\ لەگەڵ پارتێکی سەروو ئۆرتۆدۆکس و پێکهاتەیەکی عەرەبی ئیسرائیل بۆ پێکهێنانی حکومەت بەبێ سەرۆکوەزیرانی دەستلەکارکێشاوە.
زۆرجار ئایزنکۆت بەرامبەرەکەی تۆمەتبار دەکات بەڕێگریی بۆ ئەوەی دانوستانەکان نەگەنە ئەنجام.
ئایزنکۆت و نەتانیاهۆ لەسەر پرسە سەرەکییەکان ناکۆکن، دیارترینیان دامەزراندنی کۆمیسیۆنێکی سەربەخۆی لێکۆڵینەوە لەهێرشەکەی حەماس لە٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣و چاکسازییەکی چارەنووسساز لەبواری دادوەریدا.
شەوی ڕابردوو نەتانیاهۆ ڕایگەیاند کە دەیەوێت "بەرپرسیارێتی" نیشان بدات بە"قبووڵکردنی ئەوەی کە گادی ئایزنکۆت سەرەتا وەک سەرۆکوەزیران خزمەت بکات" لەحکومەتێکی یەکگرتوودا کە دواتر جێگەی ئەو دەگرێتەوە.
بەهۆی سیستەمی هەڵبژاردنی ڕێژەیی ئیسرائیلەوە، هیچ تاکە لایەنێک ناتوانێت بەتەنیا حوکمڕانی بکات، ئەمەش فراکسیۆنە سیاسییەکان ناچار دەکات دانوستان بکەن هەندێکجار ڕێککەوتنی زۆر ناجێگیر دەکەن بۆ ئەوەی زۆرینەی حوکمڕانی بەدەستبهێنن.
بژاردەی حکومەتێکی خولاو، کە تیایدا هەردوو سەرکردەکە دوای ماوەیەکی دیاریکراو لەپۆستی سەرۆکوەزیراندا بە یەکەوە دەگۆڕدرێن، پێشتر لەڕابردوودا جێبەجێ کراوە. بنیامین ناتانیاهۆ ئەو پێشنیارەی بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایشی ئیسرائیل لەدژی ئێران خستەڕوو.
حکومەتێکی یەکێتی نیشتمانی ڕێگەی پێدەدات لە دەسەڵاتدا بمێنێتەوەو نەبێتە هاوڵاتییەکی سادە لەبەردەم دادگادا لەکاتێکدا دادگایی دەکرێت بەهۆی گەندەڵی.
گاندی ئایزنکۆت هۆکارێکی هەیە بۆ ئەوەی وریا بێت: هاوکارە سیاسییەکەی، بێنی گانتز، تووشی دەرئەنجامی رێککەوتنێکی خولانەوە بوو کە لە ساڵی ٢٠٢٠-٢٠٢١دا پێیگەیشت. سەرەتا نەتانیاهۆ سەرکردایەتی حکومەتەکەی کرد، پێش ئەوەی گانتز بتوانێت شوێنی بگرێتەوە، حکومرت ڕووخا.
سەرچاوەکانی لیکود بانگەشەی ئەوە دەکەن کە "ڕوون بووەتەوەئایزنکۆت ئارەزووی حکومەتێکی یەکگرتوویی نیشتمانی نییە"، تۆمەتباریان کردووە بەوەی کە ڕێککەوتنی خولانەوەی ڕەتکردووەتەوەو ئەوەش نیشاندەدات کە "تەنها سەرنجی لەسەر پێکهێنانی حکومەتێکە کە لەلایەن لایەنگرانی "تیرۆر"ەوە کۆنترۆڵ دەکرێت، مەبەستییان ١٩ ئەندامە عەرەبەکەی کنێستە
هەرچەندە چەند هاوپەیمانێکی سیاسی ئایزنکۆت دژایەتی هاوپەیمانی لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆ دەکەن، بەڵام نەفتالی بینێت سەرۆکوەزیرانی پێشوو کە پارتەکەی تاکە ئەندامی ئەو بلۆکەیە تا ئێستا ڕێککەوتنی هاوپەیمانی فەرمی نەکردووە، داوای کردووە زۆرینەی "زایۆنیستی" لەگەڵیدا پێکبهێنرێت بەبێ لایەنی عەرەبی یان پێکهاتەی سیاسیی سەروو ئۆرتۆدۆکس.
نەفتالی بینێت تاکە ئەندامی بلۆکی ئایزنکۆتە کە لەبەرژەوەندی حکومەتی یەکگرتووی نیشتمانی هاتۆتە دەرەوەو پێشوازی لەبڕیارەکەی نەتانیاهۆ دەکات کە ڕۆژی شەممە بۆ قبوڵکردنی پلەی دووەمی سەرۆکوەزیرانی خولاوە رایگەیاند.
شەوی ڕابردوو، مەنسور عەباس، سەرۆکی پارتی عەرەبی ئیسرائیلی ڕەعم، بۆ یەکەمجار ئەگەرچی بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ، حەماسی بەڕێکخراوێکی "تیرۆریستی" وەسف کرد: ڕێگایەک بۆ ئەوەی خۆی زیاتر قبوڵ بکات لەلایەن حزبەکان و دەنگدەرانی زۆرینەی جوولەکەکانەوە.
هەروەها کەمپی ئایزنکۆت دانوستان لەگەڵ پارتی JUTی سەروو ئۆرتۆدۆکس ئەنجام دەدات، بە شێوەیەکی سەرەکی لە دەوری پرسی لێخۆشبوون لە خزمەتکردنی سەربازی بۆ کۆمەڵگەی سەروو ئۆرتۆدۆکس.
ئەگەر بتوانێت ڕێککەوتنەکانی لەگەڵ ئەم دوو پێکهاتەیە کۆتایی پێبهێنێت، کەمپی ئایزنهاوەر زۆرینەی حوکمڕانی دەبێت، لە کۆی کۆی ١٢٠ کورسی پەرلەمانی کنێست، ٦٣ کورسی پەرلەمانی دەبێت.
ئەگەر وادەی سەرەتایی کە بە ئایزنکۆت دراوە بۆ پێکهێنانی حکومەت لە ٦ی کانوونی دووەمدا بەبێ ڕێککەوتن کۆتایی هات، ئەوا دەتوانێت داوای درێژکردنەوەی ماوەی دوو هەفتە لە سەرۆک ئیسحاق هێرزۆگ بکات.