ژمارەی شەهیدەکانی کۆمەڵە بوون بە ١٠ شەهید
  2026-07-21     
ئەبوبەکر هۆشەنگی

سکرتاریەتی کۆمیتەی ناوەندی کۆمەڵە بڵاویکردەوە، یەکێک لە بریندارەکانی ڕووداوی هێرشەکەی ئێران بۆسەر بارەگاکەیان بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداو ژمارەی شەهیدەکانیان بوو بە ١٠ شەهید. 


 
ئاوێنە: بەشی سکرتاریەتی کۆمیتەی ناوەندی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لەمیانی راگەیاندراوێکدا ئاشکرایکرد "خەڵکی تێکۆشەری کوردستان ئاگادار دەکەینەوە کە بەداخەوە ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٣٠ی پوشپەری ١٤٠٥ی هەتاوی، هاوڕێ ئەبوبەکر هۆشەنگی یەکێک لە بریندارەکانی هێرشی ڕۆژی هەینی بۆسەر بارەگاکانی کۆمەڵە لە زرگوێز و دەوروبەری بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی ئازیزی بەختکرد".

ئەوەش هاتووە "کۆمەڵە وێڕای سەرخۆشی لە بنەماڵە و کەس و کاری، هاوڕێ و هاوسەنگەرانی، سەرجەم خەڵکی کوردستان و بەتایبەت خەڵکی مەریوان، پێداگری لەوە دەکاتەوە کە ڕێگە و ڕێبازی هاوڕێ ئەبوبەکر ون نابێت و خوێنی گەشی هاوڕێیانی گیانبەختکردوومان هەوێنی درێژەدانی خەبات و شۆڕشمان دەبێت".
 

زۆرترین بینراو
لە لیبیاوە بۆ ئیتاڵیا؛ ١٨ کۆچبەری کورد بەهۆی تێکشکانی یەختەکەیانەوە گیانیان لەدەستدا
هێزە ئەمنییەکان کۆتاییان بە مانگرتنی پێنجوێن هێنا و دەیان کەس دەستبەسەر کران
مەرجەکانی ناردنی بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێمی کوردستان ئاشکرا کران
ئەمریکا مەرج بۆ عەلی زەیدی دادەنێت: دوورخستنەوەی لایەنەکانی سەر بە ئێران یان سزای دارایی قورس
گەرمترین ڕۆژی مانگی ئەیلوول بەڕێوەیە؛ کەشناسیی هەرێم پێشبینییە نوێیەکانی بڵاوکردەوە
تۆڕی هەواڵی ئێن بی سی: فەرماندە سەربازییەکانی ئەمریکا لەسەر ئەگەری هێرشکردنە سەر حوسییەکان دابەشبوون
بەڵگەنامەکان لەنێو ئاو و پوشدا شاردرابوونەوە؛ دەستەی دەستپاکی تۆڕێکی گەورەی گەندەڵی دەستگیرکرد
ئەردۆغان: کۆتایی بە شەڕی حوسییەکان و سعودیە دەهێنین
کۆمەڵەی پەنابەران: هەواڵی خنکانی کۆچبەرانی ڕاپەڕین لە دەریای ناوەڕاست ڕاست نییە
پێشنیازێک کارمەندانی بەرگری، ناوخۆ و دژەتیرۆر سەرپشک دەکات لە گۆڕینی میلاکەکەیان بۆ مەدەنی
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×