بڕیارەکانی ئەمڕۆی پارتی و یەکێتی لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران
  2026-09-23     
مەسرور بارزانی - قوباد تاڵەبانی

عەلی حەمەساڵح


یەک: پاشەکەوتی موچەی لە ماوەی (٢٤ مانگ) دەگەڕێتەوەو پلە بەرزکردنەوە دەست پێدەکات.
دوو: نرخی کارەبا گرانەو چی دیکە فشار لە خەڵک ناکەین سێ کرێی کارەبا بدات( مۆلیدەو ڕوناکی و دانەوەی قەرز). ئێمە بەڵێنماندا کارەبا (٢٤ ) کاتژمێری بێت، بۆیە کرێی ملۆلیدە لە ئەستۆی حکومەتەو نرخی ڕوناکیش ٥٠٪ دادەبەزێت.
سێ: قاچاخی لەسەرجەم مەرزەکان ڕادەگیرێت.
چوار: نابێت چی دیکە حیزب لە بازگەکان سەرانە وەربگرێت و سەرجەم بازگەکانی پارتی و یەکێتی لە دوو مانگدا لادەبرێن.
پێنج: ئەو تاڵانیەی لە زەویدا بۆ حیزب و کۆمپانیاو بەرپرسان دەکرا ڕادەگیرێت.
شەش: نرخی سوتەمەنی لە هەرێم وەک عێراقی لێدەکرێت، ڕێگا نادرێت پاڵاوگەو کۆمپانیاکانمان هیچ سوتەمەنی و غازێک ببەنە دەرەوە.
حەوتەم: هەموو ئەو کۆمپانیایانەی دامانناوە بۆ وەرگرتنی پارە لە خەڵک لە مەرزەکان و بازگەکان و کوالێتی و دەرمان و کرێی تابلۆو بەرید…. هەڵدەوەشێتەوە.
هەشتەم: هەر سیاسیەک و کەسێکی خانەوادە سیاسیەکان، لە (٥ ملیۆن) دۆلار زیاتری هەبێت، دەستی بەسەردا دەگیرێت، ئەم بڕیارە لە ئەندامانی خانەوادەی هەر دوو حیزبی دەسەڵاتەوە دەستپێدەکات، بەم بڕیارە (١٣٥ ملیار) دۆلار دەگەڕێتەوە خەزێنەی گشتی.
هەموو ئەو پاڵاوگەو پرۆژەو بانک و زانکۆ و ….. هتد هی سیاسیەکانن، خاوەنداریان دەخرێتەوە سەر حکومەت.
مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتی جێبەجێکردنی بڕیارەکان دەکەن. 

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×