پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له گوندێكی سنوری هه‌ولێر، ژنێك له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه به چه‌قۆ كوژرا و تۆمه‌تباره‌كه ده‌ستگیركرا.
ئاوێنه: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، سه‌عات 1:30 خوله‌كی پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، ئاگادار کراینەوە لە ڕوداوێکی کوشتن لە گوندی (پیرەش) سەر بە سنوری بنکەی پۆلیسی کەسنەزان.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، دەستبەجێ مەفرەزەکانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی مەبەست و دەرکەوت کە ژنێک بە ناوی (سه‌وسه‌ن ئیبراهيم محه‌مه‌د) لەلایەن هاوسەرەکەیەوە بە ناوی (إ. إ. م.) بە چەقۆ کوژراوە.
پۆلیس وتوشیه‌تی، لەپاش ئەنجامدانی تاوانەکە، تۆمەتباری ناوبراو لەلایەن مەفرەزەی بنکەی کەسنەزان بە هاوکاریی پۆلیسی فریاکەوتن دەستگیرکراو لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە لەلایەن پۆلیسەوە بەردەوامە.