گەرمترین ڕۆژی مانگی ئەیلوول بەڕێوەیە؛ کەشناسیی هەرێم پێشبینییە نوێیەکانی بڵاوکردەوە
  2026-09-22     

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی سەربە حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕەوشی کەشوهەوای بۆ ٤٨ کاتژمێری داهاتوو ڕاگەیاند و ئاماژە بە گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما دەکات.

​بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی کەشناسی، بۆ ئەمڕۆ سێشەممە (٢٢ی ئەیلوول)، ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت لەگەڵ دەرکەوتنی هەندێک پەڵەهەور، هەروەها ئەگەری دروستبوونی تۆزێکی سووک لە ئارادایە. هاوکات پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ڕۆژی ڕابردوو، بە بڕی ١ بۆ ٢ پلەی سیلیزی بەرز دەبنەوە.

​لەبارەی کەشوهەوای سبەی چوارشەممە (٢٣ی ئەیلوول)، دامەزراوەکە پێشبینی دەکات کە ئاسمان بە تەواوی ساماڵ بێت و شەپۆلی گەرماکە کاریگەریی زیاتر بێت. بەپێی داتاکانی کەشناسی، پێشبینی دەکرێت ڕۆژی چوارشەممە ببێتە گەرمترین ڕۆژی تەواوی مانگی ئەیلوول لە هەرێمی کوردستان.

​هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا، خشتەی پێشبینیکراوی بەرزترین پلەکانی گەرمای بۆ ئەمڕۆ سێشەممە و سبەی چوارشەممە لە شار و ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان بەم شێوەیەی خوارەوە خستووەتەڕوو:

شار و ناوچەکان - سێشەممە - چوارشەممە

هەولێر: 37 — 39

سلێمانی: 36 — 38

دهۆک: 37 — 38

هەڵەبجە: 37 — 39

چەمچەماڵ: 38 — 39

زاخۆ: 38 — 39

گەرمیان: 41 — 43

سۆران: 35 — 37

پیرمام: 32 — 34

ئاکرێ: 37 — 39

حاجی ئۆمەران: 29 — 30

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×