«زیاتر لە مانگێکە وەزارەتی گواستنەوەی هەرێم وەڵامی بانکی ناوەندیی نەداوەتەوە بۆ پێدانی دۆلار بە گەشتیاران»
  2026-09-23     

پرۆسەی پێدانی دۆلار بە نرخی فەرمی بە گەشتیاران لە فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان، لە چاوەڕوانیی وەڵامێکی فەرمیی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستاندایە، ئەمەش بەپێی لێدوانێکی سەرۆکی فراکسیۆنی هەڵوێست لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.

ئاوێنە: ​ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢٣ی ئەیلولی ٢٠٢٦، د. ڕێبوار کەریم، سەرۆکی فراکسیۆنی هەڵوێست ڕایگەیاند، دوای هەوڵەکانیان، ڕەزامەندیی بانکی ناوەندیی عێراقیان بەدەستهێناوە بۆ ئەوەی دووبارە دەستبکرێتەوە بە پێدانی دۆلار بە نرخی فەرمی بەو گەشتیارانەی لە ڕێگەی فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستانەوە گەشت دەکەن. هاوکات ئاماژەی بەوەش کرد کە لە ئێستادا جێبەجێکردنی بڕیارەکە لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمەوە پەکی کەوتووە و وەستاوە.

​بە وتەی سەرۆکی فراکسیۆنی هەڵوێست، ناوبراو لە ڕێکەوتی ١١ی ئابی ٢٠٢٦ لە ڕێگەی نووسراوێکی فەرمییەوە داواکارییەکەی ئاراستەی بانکی ناوەندیی عێراق کردووە و لە بەرامبەردا بانکەکە ڕەزامەندیی نیشانداوە کە دەستبەجێ پرۆسەی فرۆشتنی دۆلار بە گەشتیاران لە فڕۆکەخانەکانی هەرێم دەستپێبکاتەوە.

​لەگەڵ ئەوەشدا، بانکی ناوەندی ڕوونی کردووەتەوە کە لە ڕێکەوتی ١٦ی ئابی ٢٠٢٦ـەوە منتەزیری گەیشتنی نووسراوێکی فەرمین لەلایەن وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمەوە بۆ ئەوەی ڕێکارەکان تەواو بکرێن و بڕیارەکە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

​لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، د. ڕێبوار کەریم ڕەخنەی لە شێوازی بەڕێوەچوونی مامەڵەکە لە دامەزراوەکانی هەرێم گرت و نیگەرانیی خۆی بەرامبەر بەو دواکەوتنە دەربڕی، هەروەها پرسیاری ئەوەی وروژاند کە ئایا گونجاوە وەزارەتێک ماوەی مانگێک و هەفتەیەک وەڵامی نووسراوێکی فەرمیی لەو شێوەیە نەداتەوە.

زۆرترین بینراو
لە لیبیاوە بۆ ئیتاڵیا؛ ١٨ کۆچبەری کورد بەهۆی تێکشکانی یەختەکەیانەوە گیانیان لەدەستدا
هێزە ئەمنییەکان کۆتاییان بە مانگرتنی پێنجوێن هێنا و دەیان کەس دەستبەسەر کران
مەرجەکانی ناردنی بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێمی کوردستان ئاشکرا کران
ئەمریکا مەرج بۆ عەلی زەیدی دادەنێت: دوورخستنەوەی لایەنەکانی سەر بە ئێران یان سزای دارایی قورس
گەرمترین ڕۆژی مانگی ئەیلوول بەڕێوەیە؛ کەشناسیی هەرێم پێشبینییە نوێیەکانی بڵاوکردەوە
تۆڕی هەواڵی ئێن بی سی: فەرماندە سەربازییەکانی ئەمریکا لەسەر ئەگەری هێرشکردنە سەر حوسییەکان دابەشبوون
بەڵگەنامەکان لەنێو ئاو و پوشدا شاردرابوونەوە؛ دەستەی دەستپاکی تۆڕێکی گەورەی گەندەڵی دەستگیرکرد
کۆمەڵەی پەنابەران: هەواڵی خنکانی کۆچبەرانی ڕاپەڕین لە دەریای ناوەڕاست ڕاست نییە
ئەردۆغان: کۆتایی بە شەڕی حوسییەکان و سعودیە دەهێنین
پێشنیازێک کارمەندانی بەرگری، ناوخۆ و دژەتیرۆر سەرپشک دەکات لە گۆڕینی میلاکەکەیان بۆ مەدەنی
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×