به‌پێی زانیارییه‌کانی ڕۆژنامه‌ی "مه‌دا" و سه‌رچاوه ئاگاداره‌کان، ژمارەیەک لە گروپه چه‌کداره‌کانی سه‌ر به موقاوه‌مه‌ی ئیسلامی له عێراق، له چه‌ند حه‌فته‌ی ڕابردوودا به‌شێوه‌یه‌کی ناڕاسته‌وخۆ په‌یامیان بۆ حکوومه‌تەکەی زەیدی ناردووه و دووپاتیان کردووه‌ته‌وه، که به هیچ شێوه‌یه‌کی ئاماده نیین ده‌ستبه‌رداری چه‌که‌کانیان ببن، تا کشانه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی و یه‌کجاره‌کی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له ته‌واوی خاکی عێراق به‌کردار مسۆگه‌ر نه‌بێت.
ئاوێنە: سه‌رچاوه‌کان ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن که ئه‌و گرووپانه بڕوایان به‌و واده‌یه نییه که له‌لایەن حکوومه‌ته‌وە بۆ کۆتاییهاتنی ئه‌و بوونه سه‌ربازییە دیاری کراوە (وەک وادەی ٣٠ی ئەیلوول)، و پێیان وا نییە ئه‌مریکا له‌و واده‌یه‌دا عێراق جێبهێڵێت. سه‌رکرده‌ی ئه‌و گرووپانه پێیان وایه ئه‌وه‌ی ده‌کرێت ته‌نیا دووباره بڵاوه‌پێکردن و گۆڕینی پێگه و شوێنی هێزه‌کانه نه‌ک کشانه‌وه‌ی ڕاسته‌قینه، به تایبه‌تی که هیچ ڕێککه‌وتنێکی فه‌رمی یان گره‌نتییەکی نووسراو بۆ کشانه‌وه‌ی گشتی بوونی نییە.
له پێشهاتێکی نوێ‌دا له نێو بازنه‌ی سه‌رکردایه‌تیی ئه‌و گرووپانه‌دا زانیاری دزه‌ی کردووه، که بڕیاری ڕاده‌ستکردنی چه‌ک به هیچ شێوه‌یه‌ک له ده‌سه‌ڵاتی بڕیارده‌رانی ئێستادا نییە، به‌ڵکو سه‌رکرده‌کانیان ڕایانگه‌یاندووە که ته‌نیا له حاڵه‌تێکدا ئاماده‌ن ده‌ستبه‌رداری چه‌ک ببن، که فه‌رمانی ڕاسته‌وخۆ له‌لایەن "ئیمام مه‌هدی چاوه‌ڕوانکراو"ـه‌وه ده‌ربچێت.
ئه‌م مه‌رج و ئاراسته نوێیه له کاتێکدایه که له ڕووی مه‌زهه‌بی و ئاینییه‌وه، باوه‌ڕ به ده‌رکه‌وتنی ئیمام مه‌هدی له پێش کۆتایی دنیا و شه‌ڕکردن له دژی نه‌یارانی ئیسلام، بنەمایەکی باوه‌ڕییه له نێو په‌ڕتووک و بۆچوونی زۆرینه‌ی پێڕه‌وانی مه‌زهه‌بی شیعه‌دا، و ئێسته ئه‌و لایه‌نانه دۆسیه‌ی چه‌ک و داهاتووی سه‌ربازیی خۆیان له‌گه‌ڵ ئه‌و پێشبینییه ئاینییه‌دا گرێ ده‌ده‌نه‌وە.