بانكی ناوه‌ندیی عێراق له رێكارێكی نوێ‌دا بڕیاریدا هه‌ر دو مانگ جارێك بڕی 2 هه‌زار دۆلار به نرخی ره‌سمی بداته هه‌ر گه‌شتیارێك.
ئاوێنه: بانکی ناوەندیی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، بڕیاریانداوه، هه‌ر دو مانگ جارێك بڕی 2 هه‌زار دۆلار به نرخی ره‌سمی بداته هه‌ر گه‌شتیارێك و لانی زۆر هه‌ر گه‌شتیارێك شه‌ش جار له ساڵێكدا لێی سودمه‌ند بێت.
بانکەکە جەختیکردۆته‌وه كه جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە بە فەرمی لە ڕۆژی یەکشەممە، ڕێکەوتی ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦ دەستپێدەکات و ئاماژەی بەوەش کرد کە ئامانج لەم هەنگاوە ڕێکخستنی پرۆسەی بەدەستخستنی دراوی بیانی و دڵنیابونەوەیە لە گەیشتنی بە دەست شایستەکان بەپێی ئەو ڕێنماییانەی کە پێشتر ڕاگەیەندراون.