كۆمپانیای وزەی ئەتۆمی روسیا: هێرشكردنە سەر وێستگەی بوشەهر كارەساتی هاوشێوەی چێرنۆبیڵی لێدەكەوێتەوە
  2025-06-20       943       

سەرۆكی كۆمپانیای وزەی ئەتۆمی روسیا هۆشداری دەدات لە ئەگەری هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر وێستگەی ئەتۆمی بوشەهر لە ئێران كارەساتێكی هاوشێوەی چێرنۆبیڵی لێدەكەوێتەوە.

ئاوێنە: ئەلێكسی لیخاچێڤ، سەرۆكی كۆمپانیای روس ئەتۆم كە كۆمپانیای ئەتۆمی حكومەتی روسیایەو بونیادنەری وێستگەی ئەتۆمی بوشەهرە لە ئێران، هۆشداری لەبارەی ئەگەری هێرش بۆ سەر وێستگە ئەتۆمییە ئێرانییەكە دەدات.

ئەلێكسی لیخاچێڤ بە میدیای رەسمی وڵاكەی وتوە، ئەگەر یەكەی یەكەمی وزە لە وێستگەكە روبەڕوی هێرش ببێتەوە، ئەوا كارەساتی هاوشێوەی چێرنۆبیڵی لێدەكەوێتەوە.

كارەساتی چێرنۆبیڵ، ئەو كارەساتە ئەتۆمییە بو كە لە ساڵی 1986 بەهۆی تەقینەوەی وێستگەی ئەتۆمی چێرنۆبیڵ لە ئۆكرانیای سەربە یەكێتی سۆڤێتی جاران كەوتەوە.

پێشتر وتەبێژێك بەناوی سوپای ئیسرائیلەوە رایگەیاندبو كە ئیسرائیل هێرشی كردۆتە سەر وێستگەی بوشەهر بەڵام بەرپرسێكی دیكەی سەربازی ئیسرائیلی ئەو لێدوانەی بە "هەڵە" ناوبرد.

دوێنێ پێنجشەممە، ڤیلادمیر پوتین، سەرۆكی روسیا لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەنوسان وتی، ئیسرائی بەڵێنی سەلامەتی گیانی ئەو كرێكارە روسیانەی داوە كە لە وێستگەی بوشەهر كاردەكەن بۆ دروستكردنی دامەزراوەی ئەتۆمی زیاتر.

سەرۆكی كۆمپانیای روس ئەتۆم وتوشیەتی، روسیا بەشێك لە پسپۆڕانی خۆی لە بوشەهر گەڕاندۆتەوە بەڵام هێزی كاری سەرەكی كۆمپانیاكە هێشتا لە وێستگەكە كاردەكەن كە پوتین وتویەتی، زیاتر لە 100 كەس دەبن.

لەگەڵ ئەوەش سەرۆكی كۆمپانیا روسییەكە وتویەتی، ئێمە ئامادەین بۆ هەر سیناریۆیەك لەنێویشیاندا گەڕاندنەوەی دەستبەجێی تەواوی كارمەندەكانمان لە وێستگەكە.

هەروەها ماریا زاخارۆفا، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی روسیا جەختی كردۆتەوە كە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییە مەدەنییەكان قبوڵكراو نییەو نایاساییشە.

زۆرترین بینراو
سەرۆکی نوێی حەماس بەهۆی بۆردومانەکانی ئیسرائیلەوە چوار کوڕی لەدەستداوە
وەزیرێکی حکومەتەکەی سودانی لەبارەی دۆزینەوەی پارە لە ماڵەکەیدا: ئامادەم هاوکاری دەسەڵاتی دادوەری بکەم
وتەبێژی بەنزینخانەکان: پابەندی بڕیارەکەی حکومەت نابین بۆ دابەزاندنی نرخی بەنزین
داهاتی گومرگیەکانی هەرێم دەچێتەسەر هەژماری هەرێمی کوردستان
ئۆجەلان: ئەگەر کورد لەتورک جیا بکەیتەوە کورد نامێنێت، ئەگەر تورک لەکورد جیا بکەیتەوە تورک نامێنێت
موقاوه‌مه‌ی ئیسلامی مه‌رجی نوێ بۆ ده‌ستبه‌رداربوون له‌ چه‌ك ڕاده‌گه‌یه‌نێت: "ته‌نیا به‌ فه‌رمانی ئیمام مه‌هدی چه‌ك دادەنێن"
ئۆزگور ئۆزێل ماڵئاوایی لەجەهەپە دەکات: ئێمە پارتی نوێی خۆمان دادەمەزرێنین
ترەمپ لەگەڵ سەرۆکی لوبنان کۆبووەوە و لەبارەی ئێران هەڵوێستی نوێی راگەیاند
ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان کۆدەبێتەوە و بڕیار لەسەر سێ پرسی گرنگ دەدات 
وتەبێژی حکومەتی عێراق چەند بڕیار و پەیامێکی گرنگی لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕاگەیاند
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×