سەداو سیمای کۆماری ئیسلامیو هەموو میدیاکانی ئێران ئاماژە بەوە دەکان کە لەڕێگەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە ئاگرێکی بەرفراوان لەبارەگای گروپە ناڕازییەکانی کورد لەچیاکانی گۆیژەو ئەزمڕ لەسلێمانی بەردراوە.
ئاوێنە: بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە، ئاگرێکی بەرفراوان لەو ناوچەیە کەوتوەتەوە، دوای هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر بارەگاکانی گروپە ناڕازییەکانی کوردی دژ بە ئێران لەسەر چیای گۆیژەو ئەزمڕ.
ئاماژە بەوەش دەکات کە ئەندامانی کوردی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران ناتوانن ئاگری ناو بارەگاکانیان و بەرزاییەکانی دەوروبەری شاری سلێمانی بکوژێننەوە.
ئیرنا باس لەوەش دەکات کە شەوی سێشەممە، میدیا عێراقییەکان هەواڵی هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەکییان بۆ سەر بنکەکانی سوپای ئەمریکا لە هەولێر و بارەگای گرووپە کوردییەکانی دژبەری ئێرانیان لە سلێمانی بڵاوکردەوە.