دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه‌ی نوێ له ئێران ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌مه‌ودا ئه‌و وڵاته هێرش بكاته سه‌ر یه‌ك كه‌شتی له گه‌روی هورمز، له‌به‌رامبه‌ریدا ئه‌مریكا پردێك یان وێستگه‌یه‌كی كاره‌بایان ده‌كاته ئامانج و له‌ناوی ده‌بات.
ئاوێنه: دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له پۆستێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تروس سۆشیاڵ وتی"لەم ساتەوە بەدواوە، هەر کاتێک کۆماری ئیسلامیی ئێران تەقە لە کەشتییەک بکات لە گەروی هورمز، چ بە موشەک بێت یان رۆكێت یاخود درۆن یان هەر چەکێکی تر بێت، ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا پردێک یاخود وێستگەیەکی کارەبا بۆردومان دەکات و له‌ناوی ده‌بات، بەوانەشەوە کە دەکەونە نزیك یان ناو تاران-ی پایتەخت."
له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنی گرژی و هێرشه‌كانی نێوان ئه‌مریكاو ئێران، ئه‌مه نوێترین هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكایه كه له ئێرانی ده‌كات.