وەسیم ئەسەد، ئامۆزای بەشار ئەسەد دەستگیركرا
  2025-06-21       380       

وەزارەتی ناوخۆی سوریا ئاشكرایكرد، لە چالاكییەكدا توانیویانە وەسیم ئەسەد، ئامۆزای بەشار ئەسەد، سەرۆكی رژێمی پێشوی سوریا دەستگیربكەن.

ئاوێنە: وەزارەتی ناوخۆی سوریا، ئەمڕۆ شەممە، لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، لەچالاكییەكی ئەمنیدا، دەزگای هەواڵگریی گشتی بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە تایبەتمەندەكانی وەزارەتەكەیاندا دەستگیربكەن.

وەزارەتی ناوخۆی سوریا ئاماژەی بەوەداوە، وەسیم ئەسەد كە "یەكێكە لە دینارترین بازرگانەكانی ماددە هۆشبەرەكان و تێوەگلاو لە چەندین تاوان لە سەردەم رژێمی پێشودا" لە بۆسەیەكی پتەوی تیمێكی ئیدارەی ئەركە تایبەتەكانی وەزارەتەكەیاندا دەستگیركراوە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×