جۆن بۆڵتۆن، ڕاوێژكاری پێشوی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی كۆشكی سپی له‌گه‌ڕی یه‌كه‌می ده‌سه‌ڵاتی تره‌مپ ڕایگه‌یاند، بڕیاره‌كانی تره‌مپ هاوشێوه‌ی گه‌ڕی یه‌كه‌می ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی ناڕێكن‌و ئه‌و له‌بڕیارداندا كێشه‌ی هه‌یه.
ئاوێنە: ڕاوێژكاری پێشوی تره‌مپ ڕونیكرده‌وه، سه‌رۆكی ئێستای ئه‌مریكا به‌كه‌سانێك ده‌ور دراوه كه ته‌نها به‌ڵێ قوربانی بۆ ده‌كه‌ن، سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش هێشتا تره‌مپ له‌بڕیارداندا كێشه‌ی هه‌یه.
بۆڵتۆن له‌تۆڕێ كۆمه‌ڵایه‌تیی ئێكس ڕونیكردوه‌ته‌وه، تره‌مپ حه‌زده‌كات خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتیی پێبدرێت، چونكه باراك ئۆباما وه‌ریگرتبوو.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، ''دۆناڵد تره‌مپ ئه‌و خه‌ڵاته به‌هۆی كۆتاییهێنان به‌جه‌نگی ئۆكرانیا‌و ڕوسیا وه‌رناگرێت، تره‌مپ هه‌وڵێكیدا كه له‌ئاگربه‌ستی نێوان هیندستان‌و پاكستان خۆی به‌هۆكاری سه‌ره‌كی ده‌ستنیشان بكات، له‌هه‌وڵه دیپلۆماسییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئێرانیشدا شكستیخواردوه، ئێستا ئیسرائیل داوای لێكردوه یارمه‌تیی بدات تا به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی ئێران له‌ناو به‌رێت، به‌ڵام هێشتا تره‌مپ دودڵه‌و هیچ بڕیارێكی ده‌رنه‌كردوه".