بەرپرسێکی ئێرانی: هێشتا کارتی نەوت و گەروی هورمزمان و تەکنەلۆژیای موشەکی نوێمان بەکارنەهێناوە
  2025-06-20       293       

موحسین رەزایی، ئەندامی ئەنجومەنی دیاریكردنی بەرژەوەندییەكانی ئێران دەڵێت:  هێشتا کارتی نەوت و گەروی هورمزمان بەکارنەهێناوە، هانامان بۆ هاوڕێکانمان نەبردووە،  تەکنەلۆژیای موشەکی نوێمان بەکارنەهێناوە.

ئاوێنە: ژەنەراڵ رەزایی، فەرماندەی پێشوی سوپای پاسدارانی ئێران، لە وتەیەكدا کە لە کەناڵی "سابرین نیوز" بڵاوكراوەتەوە، جەختیکردووە، ئێران هێشتا خاوەنی كارتی بەهێزی ستراتیژییە و بەكارینەهێناوەو، ئامادەیە سزا ئیسرائیل بدات بەشێوەیەک فێری رەوشتی بکات.

رەزایی، وتی: ئامانجی سەرەکی ئیسرائیل روخانی رژێمی ئێران بوو، ئەم ئامانجەش لە ماوەی (٤٨) کاتژمێری یەکەمی روبەڕوبونەوەکەدا پوچەڵکرایەوە.

وتیشی: ئێران لە مانگی ئازارەوە پێشبینی هەڵگیرسانی شەڕی دەكرد، لەو کاتەوە کار دەکات بۆ چەند هێندەکردنی توانای موشەکی و ئامادەیی بۆ وەڵامدانەوە، لە رۆژانی داهاتوودا چەکی نوێی ئێرانی زیاتر ئاشکرا دەكەن.

ئاماژەی بەوەشكرد: بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل داوای لە ئەمریکا کردووە یان بچێتە ناو شەڕەکەوە، یان فشاربكات بۆ ئاگربەست و راگرتنی شەڕ.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×