دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، سەبارەت بە ئێران ڕایگەیاند، دوو هەفتە کات بە ئێران دەدەم بزانین کە بەهۆشی خۆیان دێنەوە یان نا، وتیشی: ئەگەر گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران هێرش بکەنە سەر بەرژەوەندییەکانمان ئەوا وەڵامی توندیان دەدەینەوە.
دوای گەیشتنی بە ویلایەتی نیوجێرسی، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، سەبارەت بە شەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێران و بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران و دانووستانەکانیان بۆ میدیاکان جەختی لەوە کردوە کە ئێران نزیکبووە لە چەکی ئەتۆم و بە ئاماژەدان بەوەی کە دو هەفتە کاتی بە ئێران داوە وتی: وبزانم دوو هەفتە کاتێکی گونجاوە بۆ ئەوەی بزانین ئێرانییەکان بە هۆشی خۆیان دێنەوە یان نا، ئەو ماوەیە زۆرترین ماوەیە کە پێیان دراوە.
هەروەها باسی لە گرووپە چەکدارەکانی سەربە ئێران کرد و وتی: گەر هێرش بکەنە سەر بەرژەوەندییەکانمان ئەوا بە توندی وەڵامیان دەدەینەوە.
دۆناڵد ترەمپ وتیشی: ڕەنگە پشتگیریی لە ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و ئێران بکەم بەپێی هەلومەرج.