سیستانى: ئیدانه‌ى دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل بۆسەر ئێران‌و هەڕەشەکانی بۆ بەئامانجگرتنی سەرکردە ئاینیی‌و سیاسییەکانی ده‌كه‌م
  2025-06-19       1479       

نوسینگەی عەلی سیستانی لەبارەی جەنگی ئیسرائیل‌و ئێران، پەیامێک بڵاوده‌كاته‌وه‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ئیدانه‌ى دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل بۆسەر ئێران‌و هەڕەشەکانی بۆ بەئامانجگرتنی سەرکردە ئاینیی‌و سیاسییەکانی ده‌كه‌م، ئه‌وه‌ى ڕوو ده‌دات جگه‌ له‌تاوانكاریى هیچى دیكه‌ نییه‌".

 

ئاوێنە: سیستانى له‌په‌یامه‌كه‌یدا هۆشداریده‌دات‌ له‌وه‌ى، "هەنگاوێکی تاوانکاری لەو شێوەیە، جگە لەپێشێلکردنی ئاشکرای ئایینی‌و ئەخلاقیی، پێشێلکردنی ئاشکرای نۆرم‌و یاسا نێودەوڵەتییەکانە، پێشبینی دەرئەنجامە ترسناکەکانیش ده‌كه‌ین بۆ هەموو ناوچەکە".

به‌بڕواى سیستاىنى، "ئەگەری هەیە ده‌ستدرێژیه‌كانى ئیسرائیل، ببێتە هۆی شەڕێکی تەواو لەدەستدەرچوو و ئاژاوەیەکی بەرفراوان کە ئازارەکانی گەلەکەی زیاتر بکات‌و زیان بەبەرژەوەندییەکانی هەموان بگەیەنێت".

سیستانى داوایكردوه‌، "لایەنە نێودەوڵەتییە چالاکەکان‌و وڵاتانی جیهان‌و بەتایبەت وڵاتانی ئیسلامی، ئەوپەڕی هەوڵی خۆیان بۆ کۆتاییهێنان بەم شەڕە بخەنەگەڕو چارەیەکی دادپەروەرانەو ئاشتییانە بۆ پرسی ئەتۆمی ئێران بەگوێره‌ى یاسا نێودەوڵەتییەکان بدۆزنەوە".

زۆرترین بینراو
سەرۆکی نوێی حەماس بەهۆی بۆردومانەکانی ئیسرائیلەوە چوار کوڕی لەدەستداوە
وەزیرێکی حکومەتەکەی سودانی لەبارەی دۆزینەوەی پارە لە ماڵەکەیدا: ئامادەم هاوکاری دەسەڵاتی دادوەری بکەم
وتەبێژی بەنزینخانەکان: پابەندی بڕیارەکەی حکومەت نابین بۆ دابەزاندنی نرخی بەنزین
داهاتی گومرگیەکانی هەرێم دەچێتەسەر هەژماری هەرێمی کوردستان
ئۆجەلان: ئەگەر کورد لەتورک جیا بکەیتەوە کورد نامێنێت، ئەگەر تورک لەکورد جیا بکەیتەوە تورک نامێنێت
موقاوه‌مه‌ی ئیسلامی مه‌رجی نوێ بۆ ده‌ستبه‌رداربوون له‌ چه‌ك ڕاده‌گه‌یه‌نێت: "ته‌نیا به‌ فه‌رمانی ئیمام مه‌هدی چه‌ك دادەنێن"
ئۆزگور ئۆزێل ماڵئاوایی لەجەهەپە دەکات: ئێمە پارتی نوێی خۆمان دادەمەزرێنین
ترەمپ لەگەڵ سەرۆکی لوبنان کۆبووەوە و لەبارەی ئێران هەڵوێستی نوێی راگەیاند
ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان کۆدەبێتەوە و بڕیار لەسەر سێ پرسی گرنگ دەدات 
وتەبێژی حکومەتی عێراق چەند بڕیار و پەیامێکی گرنگی لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕاگەیاند
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×