قائیمقامیەتی قەزای دوكان ئاشكرایكرد، درۆنێك لە سنوری ناحیەی بنگردی قەزاكە كەوتۆتەوە خوارەوەو نازانن درۆنی كام وڵات بوە.
ئاوێنە: قائیمقامیەتی قەزای دوكان، لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە نزیک گوندی گۆمەزەڵ لە سنوری ناحیەی بنگرد درۆنێک دەکەوێتە خوارەوەو دوای ئاگادارکردنەوەش هێزە ئەمنییەکان دەچنە شوێنی ڕوداوەکە .
ئاماژەی بەوەشداوە، کەوتنە خوارەوەی درۆنەکە هیچ زیانێکی نەبوەو نەشزانراوە درۆنی کام وڵات بوە.


