هەنگاو: سوپای پاسداران داوای چۆڵكردنی سێ گەڕەكی شاری سەردەشت دەكات
  2025-06-19       4420       

رێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو رایگەیاند، سوپای پاسدارانی ئێران داوای چۆڵكردنی سێ گەڕەكی شاری سەردەشتی رۆژهەڵاتی كوردستانی كردوە.

ئاوێنە: رێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتویەتی، سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامیی ئێران بە دانیشتوانی هەر سێ گەڕەکی "ئاشان، گردەسور و نێزەڕۆی”ی شاری سەردەشت هۆشداری داوە كە دەبێ بە زوترین كات شوێنی مانەوەیان چۆڵ بكەن.

بەرلەوەش هەنگاو رایگەیاندبو، هێزەكانی وەزارەتی ئیتلاعات، سوپای پاسداران و هێزە ئەمنییەكانی دیكە لە بینا پەروەردەییەكان و قوتابخانەكانی شاری سەردەشت جێگیر كراون.

ئاماژەی بەوەشدابو، لەگەڵ زۆربونی تێکهەڵچونەکان، بنەماڵەكانی سەر بە هێزە سەربازی و حكومییەكانی سەردەشت، شاریان چۆڵ كردوە.

هەنگاو لەسەر بنەمای زانیارییە بەدەسهاتوەكانی هێمای بۆ ئەوەش كردبو كە خوێندگەی سەرەتایی "كەوسەر"ی كچان لەم رۆژانەی دواییدا بەتەواوەتی كراوەتە شوێنی جێگیركردنی هێزە ئەمنییەكان.

هەنگاو ئاماژەی بەوەداوە كە ئەوەش بە ئاشكرا بەكارهێنانی خەڵكە وەك قەڵغانی مرۆیی و پێشێلكردنێكی ئاشكرای مافی خەڵكانی مەدەنییە.

زۆرترین بینراو
سەرۆکی نوێی حەماس بەهۆی بۆردومانەکانی ئیسرائیلەوە چوار کوڕی لەدەستداوە
وەزیرێکی حکومەتەکەی سودانی لەبارەی دۆزینەوەی پارە لە ماڵەکەیدا: ئامادەم هاوکاری دەسەڵاتی دادوەری بکەم
ئۆجەلان: ئەگەر کورد لەتورک جیا بکەیتەوە کورد نامێنێت، ئەگەر تورک لەکورد جیا بکەیتەوە تورک نامێنێت
وتەبێژی بەنزینخانەکان: پابەندی بڕیارەکەی حکومەت نابین بۆ دابەزاندنی نرخی بەنزین
داهاتی گومرگیەکانی هەرێم دەچێتەسەر هەژماری هەرێمی کوردستان
موقاوه‌مه‌ی ئیسلامی مه‌رجی نوێ بۆ ده‌ستبه‌رداربوون له‌ چه‌ك ڕاده‌گه‌یه‌نێت: "ته‌نیا به‌ فه‌رمانی ئیمام مه‌هدی چه‌ك دادەنێن"
ئۆزگور ئۆزێل ماڵئاوایی لەجەهەپە دەکات: ئێمە پارتی نوێی خۆمان دادەمەزرێنین
ترەمپ لەگەڵ سەرۆکی لوبنان کۆبووەوە و لەبارەی ئێران هەڵوێستی نوێی راگەیاند
ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان کۆدەبێتەوە و بڕیار لەسەر سێ پرسی گرنگ دەدات 
وتەبێژی حکومەتی عێراق چەند بڕیار و پەیامێکی گرنگی لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕاگەیاند
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×