ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان ئاشكرایكرد، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، ئێران به موشه‌ك هێرشی كردۆته سه‌ر باره‌گایه‌كی حزبه‌كه‌یان له دۆڵی ئالانه‌ی قه‌زای خه‌لیفان له سنوری پارێزگای هه‌ولێرو به‌هۆیه‌وه شه‌ش پێشمه‌رگه برینداربون.
ئاوێنه: ئەمجەد حسێن پەنایی، ئەندامی سەرکردایەتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، ئەمڕۆ چوارشەممە، كاتژمێر 6:50 خوله‌ك، سوپای پاسدارانی ئێران به موشه‌كێكی جۆری "خه‌یبه‌ری كه‌رار" هێرشی كرده سه‌ر بارەگای حزبه‌كه‌یان له دۆڵی ئالانه.
به‌قسه‌ی ئه‌مجه‌د حسێن په‌نایی، له هێرشه‌كه‌دا تا ئێستا شه‌ش پێشمەرگەمان برینداربون.
وه‌ك ئه‌مجه‌د حسێن په‌نایی ئاماژه‌ی پێداوه، بەم هێرشەوه، ژمارەی كۆی موشەک و فرۆکە بێفڕۆکەکانی کۆماری ئیسلامی کە لە دەستپێکی شەڕی نێوان ئێران و ئەمریکاوە شوێنەکانی کۆمەڵەیان کردوەتە ئامانج، گەیشتوە بۆ زیاتر لە 94 موشەک و فرۆکەی بێفڕۆکەوان.